کۆمیتەی ناوەندی پارتی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێرێت

بڕیارە کۆمیتەی ناوەندی تازە هەڵبژێردراوی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ ببێتەوەو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێرێت. بەپێی زانیاریەکان کۆبوونەوەکە ڕۆژی شەممە دەکرێت و 15 بۆ 17 ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێرن و دوای ئەوەش کۆنفرانسی ناوخۆیی

ئەنجوومەنی وەزیران بەبێ قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و بەدواداچوون بۆ بڕیاری پێشووی تایبەت بە نەخشەڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندیی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات. فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند،

راگەیەنراوێک لە سەرکردایەتی یەکێتییەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی سازکرد. کۆبونەوەکە ئەمڕۆ ٨/١١/٢٠٢٢ بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هۆڵی مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە

ئێران ناهێڵێت پارێزەرانی ژینا ئەمینی کەیسەکەی ببینن

پارێزەرانی دۆسیەی ژینا ئەمینی رایانگەیاند، تائێستا رێگەیان پێنەدراوە دۆسیەکەی ببینن و دەزگای دادی ئێران وەڵامی تانەکانیان لە راپۆرتەکەی پزیشکی دادیی ئێران ناداتەوە. د. ساڵح نیکبەخت، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی ماڵباتی ژینا ئەمینی لە

لە كەركووك دەستڕێژی گوللـە لە ماڵی پێشمەرگەیەك دەكرێت 

لە گەڕەكی لەتیفاوای شاری كەركووك، لەلایەن چەكدارێكەوە تەقە لە ماڵی پێشمەرگەیەك كرا، لە ئەنجامدا هاوسەرەكەی بریندار بوو. بەپێی زانیارییەكان، درەنگی شەوی ڕابردوو، لە گەڕەكی لەتیفاوای كەركووك، لەلایەن چەكدارێكەوە تەقەیەكی زۆر لە ماڵی

بارانبارین دەستپێدەکات

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین هەیە. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان

شەڕ لەنێوان ئاسایشی سلێمانی و داعش دروستبوو

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان ھێزەکانیان و دوو چەکداری داعش روویداوە لە ناوچەی کچانی سەنگاوی سنووری چەمچەماڵ، بەوهۆیەوە دوو چەکدارەکە کوژراون. وەک ئاسایش باسی کردووە، کاتێک

ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکانی پارتی بۆ کۆمیتەی ناوەندی

بەپێی ئەنجامی سەرەتایی، ژمارەیەک لە کاندیدانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە کە ئەمانەن: سیداد بارزانی، سیروان بارزانی، شاخەوان عەبدولڵا، ئومێد خۆشناو، عەلی تەتەر، دڵشاد شەهاب، نەوزاد هادی، ساسان عەونی، هێمن هەورامی؟

باڵکێش ناوی ژمارەیەک ئەندامی سەرکەوتوو بۆ کۆمیتەی ناوەندی پارتی ئاشکرا دەکات

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕووداو کەوتوون، ژمارەیەک لە کاندیدانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی لە کۆنگرەی 14 دەنگی پێویستیان بەدەستهێناوە و دەرچوون. ئەوانەی دەرچوونیان مسۆگەر کردووە ئەمانەن: رێبەر ئەحمەد سیداد بارزانی سیروان بارزانی