Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13709 بابەت
بیروڕا
14-07-2020

گەشتە ئاسمانییەکانی توركیا و هەرێم دەستپێدەکاتەوە-هەواڵ

هێڵی فڕۆکەوانیی تورکش ئێرلاین، ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تەمموز، ڕایگەیاند گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ وڵاتانی جیهان لە کۆتایی مانگی تەمموزدا دەستپێدەکەنەوە، لەنێویشیاندا گەشتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان. تورکش ئێرلاین لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی ڕاگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییەکانیان لە کۆتایی مانگی تەمموزدا کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەتی ئەوەی بە گەشتیاران داوە، ئەو تکتانەی لەنێوان ڕۆژی 21ی ئازار بۆ 31ی ئابی 2020 کڕدراون و نەتوانراوە گەشتیان پێ بکرێت، بیانگۆڕن. بەپێی ماڵپەڕەکە گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق، لە ڕۆژی 1ی ئابەوە دەست پێدەکەن، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە هەفتانە پێنج گەشت ئەنجام دەدرێن، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیشەوە، هەفتانە چوار گەشتی ئاسمانی.

بیروڕا
14-07-2020

نزیكەی ٢٠٠٠تووشبووی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە-هەواڵ

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 240 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراون و 14 تووشبووی دیکەیش گیانیان لەدەستداوە.وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، دوو هەزار و 232 پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی ڤایرۆسەکە کراون و ئەو 240 تووشبووە بە گوێرەی پارێزگا و ئیدارەکان بەم جۆرەن: هەولێر: 70 تووشبوو سلێمانی: 77 تووشبوو دهۆک: سێ تووشبوو هەڵەبجە: 14 تووشبوو گەرمیان: 76 لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، هەزار و 946 تووشبوو چاکبوونەتەوە کە بەم جۆرە بەسەر پارێزگا و ئیدارەکاندا دابەشبوون: هەولێر: 75 کەس سلێمانی: هەزار و 850 کەس (لە ماوەی دوو هەفتەی پێشوو تاوەکو ئەمڕۆ) هەڵەبجە: هەشت کەس گەرمیان: حەوت کەس راپەڕین: شەش کەس هاوکات وەزارەتی تەندروستی ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە 14 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە کە لەم شارانەن: سلێمانی: نۆ تووشبوو هەڵەبجە: دوو تووشبوو گەرمیان: دوو تووشبوو راپەڕین: تووشبوویەک تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 18 هەزار و 649 کەس کەرەنتین کراون، پشکنین بۆ 162 هەزار و 291 کەس کراوە کە نۆ هەزار و 695 کەسیان تووشبوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 324 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 340 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.

بیروڕا
14-07-2020

هواوی 64 ملیار دۆلار قازانجی کردووە-هەواڵ

داهاتی هواوی، گەورە کۆمپانیای تەکنۆلۆجیای چینی، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بە رێژەی 13.1% بەرزبووەتەوە. بەوەیش 64 ملیار دۆلار قازانجی کردووە. بەرزبوونەوەی قازانجەکانی هواوی بەو مانایەیە کە کۆمپانیاکە توانیویەتی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دووبارە ببووژێتەوە و بازاڕی خۆی بەدەست بهێنێتەوە. سەرەڕای بەرزبوونەوەی قازانجەکانی هواوی، هێشتا ئەو کۆمپانیایە نیگەرانە لە بڕیارەکانی ئەمریکا لە دژی کۆمپانیاکە، بەوەی مامەڵەی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی لەگەڵ هواوی قەدەخە کردووە. هەروەها کۆمپانیای هواوی ئەمڕۆ چاوەروانی بڕیاری حکومەتی چینە کە لەسەر بەشداریی هواوی لە تۆری فایڤ جیی بەریتانیا بڕیار دەدات. کۆمپانیای هواوی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 64 ملیار دۆلار قازانجی کردووە کە بەرامبەر بە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوو بە ریژەی 13.1% بەرزبوونەوەی پێوە دیارە.

بیروڕا
14-07-2020

"کەشتی ئاسمانیی هیوا" دەنێرێتە هەسارەی مەریخ-هەواڵ

ئیمارات دەبێتە یەکەم وڵاتی عەرەبی لەنێو هەسارەی مەریخ لێکۆڵینەوە بکات، دوای ئەوەی سبەی کەشتییەکی ئاسمانی رەوانەی ئەو هەسارەیە دەکات. کەشتیی ئاسمانیی هیوا-ی ئیماراتی، بڕیارە سبەی (چوارشەممە، 15-7-2020) لە سەنتەری تانیگاشیمای بۆشایی ئاسمان لە ژاپۆنەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێت.  کەشتییە ئاسمانییە ئیماراتییەکە بەپێی مەزەندەکان حەوت مانگی پێدەچێت بۆ بڕینی 493 ملیۆن کیلۆمەتر و گەیشتن بە مەریخ. بەمەش لەگەڵ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی 50ـیەمین ساڵیادی دامەزراندنی وڵاتی ئیمارات، ئامانجەکەی دەپێکێت. لەماوەی ساڵێکی مەریخ کە دەکاتە 687 رۆژی زەوی، کەشتیی ئاسمانیی هیوا بەدەوری هەسارەی مەریخدا دەسووڕێتەوە. سارە ئەمیری، جێگری بەڕێوەبەری پرۆژەی گەشتەکە بۆ مەریخ و وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ کاروباری زانستە پێشکەوتووەکان دەڵێت "بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی 24 کاتژمێری سەرەتام لەدوای جیابوونەوەی کەشتییە ئاسمانییەکە لە مووشەکەکە، چونکە لەوەوە ئەنجامی کارەکەمان دەبینین".

بیروڕا
14-07-2020

مەسرور بارزانی: دەبێت هاوڵاتیان سامانە نیشتیمانیەكان بپارێزن- هەواڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە رێوڕەسمی کردنەوەی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەباتدا رایگەیاند، دەبێت هاوڵاتیان یارمەتیمان بدەن لە بەفیڕۆنەچوونی سامانی گشتیدا. ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەباتدا رایگەیاند، "ئەم پڕۆژەیە لە کابینەی پێشتردا دەستیپێکراوە و لەم کابینەیەدا تەواوکرا"، دەشڵێت، "داوامان لە وەزارەتی کارەبا و لایەنە بەرپرسیارەکان کردووە پێداچوونەوەیەک بە تۆڕی گشتی کارەبادا بکەن لە بەرهەمهێنان و گەیاندن و بەکارهێنانیدا و هەوڵدەدەین ڕێژەیەکی زیاتر گاز بۆ وێستگەکان دابین بکەن، بۆ ئەوەی وێستگەکان بتوانن ڕێژەیەکی زیاتر کارەبا بەرهەمبهێنن." ئەوەشی خستەڕوو، "بە خستنە گەڕی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات بەڕێژەی لەسەدا ١٠ بەرهەمی کارەبا زیاد دەکات." راشیگەیاند، "چۆن هاوڵاتیان مافی ئەوەیان هەیە کارەبایان بۆ دابینبکرێت، لە بەرامبەریشدا ئەرکی هاوڵاتیانە کارەبا بە فیڕۆنەدەن."

بیروڕا
14-07-2020

نوێژی جەژن لە شوێنەکراوەکانی سعودیەدا قەدەغە کرا -هەواڵ

ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنادا، بەرپرسانی وڵاتی سعودیە ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژنی قوربانیان له‌ ناوچه‌ كراوه‌کاندا قه‌ده‌غه‌كرد. وەزارەتی کاروباری ئیسلامی لە سعودیە لە تویتەر ڕایگەیاند، بڕیاردراوه‌ نوێژی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ، لە ڕۆژی ٣١ی ئەم مانگەدا له‌ مزگه‌وت و ئه‌و شوێنانه‌دا بكرێت كه‌ ئاماده‌كراون. ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە له‌ چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا‌ نوێژی جه‌ژنی قوربان له‌ ناوچه‌ كراوه‌كاندا بەڕێوەناچێت. بۆ جەژنی ڕەمەزانی ڕابردوو، لە سعودیە و زۆرینەی وڵاتانی دیکەی ئیسلامیدا، بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نوێژی جەژن بەکۆمەڵ ئەنجام نەدرا، بەڵام نوێژه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ ٣١ ئایاردا له‌ مزگه‌وته‌كانی دیكەی سعودییەدا دەستیان پێکردەوە و دواتریش لە ٢١ی حوزەیراندا مزگەوتی حەرام لە مەککە بەڕووی نوێژخوێناندا کرایەوە.

بیروڕا
14-07-2020

عێراق؛ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا (81) هەزاری تێپەڕاند-هەواڵ

هەواڵی پەیوەندیدار  عێراق و سعودیە پابەندییان بە رێکەوتنەکەی ئۆپیک ڕاگەیاند 13/7/2020عێراقئەمڕۆ لە عێراق حاڵەتەکانی چاکبونەوە زیاترە لە توشبوون بە کۆرۆنا 13/7/2020عێراقخانەقین.. دەست بەسەر (100) کیلۆگرام ماددەی تەقینەوەدا گیرا 13/7/2020عێراقعێراق؛ لە (24) کاتژمێردا دوو هەزار توشبووی کۆرۆنا تۆمارکران 12/7/2020عێراقلەسەر دواکەوتنی موچە وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت 12/7/2020عێراق وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری (24) کاتژمێری رابردووی توشبوون و چاکبونەوە و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ئامارەکەش (95) توشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە. بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، سێ هەزار و 784 توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە هاوکات دوو هەزار و 22 توشبووی نوێ تۆمارکران. بەمەش کۆی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکە لە عێراق گەیشتە، 81 هەزار و 757 کەس، لەو ژمارەیەش 50 هەزار و 782 توشبوو چاکبونەتەوە هاوکات سێ هەزار و 345 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.

بیروڕا
14-07-2020

وەرگرتنەوەى قەرزى کۆمپانیاکان دەستیپێکرد_هەواڵ

هەواڵی پەیوەندیدار  نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم 14/7/2020ئابورینرخى نەوت دابەزى 14/7/2020ئابورینرخی دراو لە بازاڕەکانی هەرێم13/7/2020ئابورینرخی زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە 13/7/2020ئابورینرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان 13/7/2020ئابوری وەرگرتنەوەی قەرزەکانی حکومەت لە کۆمپانیا و سەرمایەداران دەستیپێکردووە و تائێستا قەرز لە دوو قەرزار وەرگیراوەتەوە، هەرچەندە رێکارەکان دەستپێکردووە، بەڵام هەنگاوەکان بە خاوی بەرێوەدەچن.حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی (850) ملیار دینار قەرزی لای كۆمپانیاكانە، رۆژی (10/2/2020) بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان بە وەکالەت، نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم بانکە بازرگانیەکان کرد بۆ وەرگرتنەوەى قەرزەکان و سێ مانگ مۆڵەت درا بە کۆمپانیا و سەرمایەدارەکان قەرزەکانیان بگەڕێننەوە و مۆڵەتەکە (10/5/2020) کۆتایی هات.سەرەتای مانگی پێنچی رابردوو لەگەڵ کۆتایهاتنی مۆڵەتەکەدا، حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاریدا رێکارە یاساییەکانی وەرگرتنەوەی قەرزەکان دەستپێبکات.دوای تەواوبوونی ماوەی سێ مانگەكە رێكارە یاساییەکان بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانە تەواوبووە کە قەرزیان لایە و یەکێک لە رێکارەکانیش دەستگرتنە بەسەر ئەو موڵكانەی كە وەكو بارمتە لای حكومەت دایانناوە بۆ وەرگرتنی قەرزەكانیان.

بیروڕا
14-07-2020

لاما دەبێتە رزگارکەری مرۆڤ لە کۆرۆنا-هەواڵ

پزیشکانی جیهان لە گەڕان بە دوای ڤاکسین و چارەسەر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامن، هەریەکە و بە رێگەیەک هەوڵی دۆزینەوەی چکی بکوژی کۆرۆنا دەدات، بەڵام تا ئێستا هیچ پزیشک و کەرتێکی تەندروستی سەرکەوتنی خۆی لە دروستکردنی ئەو چەکە پزیشکییە رانەگەیاندووە. چەند پزیشکێکی بریتانی بە وەرگرتنی دژەتەن لە ئاژەڵی لاما، بە نیازن دەرمانێک بۆ بەهێزکردنی بەرگریی لەش دروستبکەن و وەکو چارەسەرێک بۆ تووشووانی کۆرۆناش سوودی لێ ببینن. چاوەڕوان دەکرێت لە چەند مانگی داهاتوودا ئەم ڕێگەیە دەکەوێتە تاقیگەکان بۆ پشکنین و دڵنیابوونەوە لە ئەنجامەکانی. دژە تەنەکان لە ئاژەڵی لاما وەرگیراون و لە پێکهاتەدا لە هی مرۆڤ سادەترن، واتە دەتوانرێت لە تاقیگەکدا بەشێوازێکی دیکە درووست بکرێتەوە. پ.جەیمس نایسمیز، بەڕێوەبەری پەیمانگەی رۆزالیند فرانکلین دەڵێت: دژە تەنەکانی لاما دەبنە تەوقێک بە دەوری ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەوەندە بەهێز خۆی لە دەوری لوول دەدات ڤایرۆسەکە ناتوانێت بچێتە نێو خانەکان. تاوەکو ئێستا هیچ چارسەرێک بۆ ڤایرۆسی نوێی کۆڤید19ی ناسراو بە کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە، بەڵام بە سوود وەرگرتن لە پلازمای خوێنی تووشبوویەکی چاکبووەوە، دەتوانرێت چارەسەری تووشبوویەکی نوێ بکرێت، ئەمەش تاکە رێگەی سەرکەوتووە کە تاوەکو ئێستا بەکاربرابێت.

بیروڕا
14-07-2020

وێستگەی هەڵمی خەبات چەند کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات؟ -ڕاپۆرت

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤.٧.٢٠٢٠ کاتژمێر ١١:٠٠ ی پێشنیوەڕۆ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، رێورەسمی بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات بەڕێوەچوو.  مەسرور بارزانی لە وتارێکدا بەبۆنەی بەگەڕخستنی وێستگەکە، وتی "سەرەڕای ئەم دۆخە نالەبار و سەختە ئابوورییەی كوردستان تووشی بووە، نەوەستاوین و لە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی لە سەرەتای كابینەكەدا بەڵێنمان بە خەڵكداوە، بەردەوام دەبین". مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد "هەروەك دەزانن ئەمە دووەمین پڕۆژەی ستراتیژییە كە لەم هەفتەیەدا وەكوو حكوومەت دەستمان پێكرد بۆ جێبەجێكردن و بەگەڕخستنیان، ئەمەش دەریدەخات كە سەرەڕای ئەم دۆخە نالەبار و سەختە ئابوورییەی كوردستان تووشی بووە، نەوەستاوین و لە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی لە سەرەتای كابینەكەدا بەڵێنمان بە خەڵك داوە، بەردەوام دەبین. هەر لەو رێوەڕەسمەدا کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: پڕۆژەی وێستگەی هەڵمی كارەبای خەبات لە دوو یەكە پێكدێت و باشترین سیستەمی تێدا بەكار هاتووە كە دۆستی ژینگەیە.وێستگەکە بە نەوتی ڕەش کاردەکات، لەگەڵ پاڵاوگەی كار كە لە تەنیشت وێستگەكەیە بەستراوەتەوە و گواستنەوەی سووتەمەنی بۆی قورس نییە. وێستگەی هەڵمی خەبات چەند کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات؟ ١٥٠ مێگاوات کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات ١٠٪ی بەرهەمهێنانی كارەبای كوردستان زیاد دەكات لە هەرێمی کوردستان ١٤ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا هەن ٦٧٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنن ئێستا تەنیا ٣٠٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنرێت هۆکارەکەی نەبوونی سووتەمەنی پێویستە بۆ وێستگەکان هەروەها ٤٤%ی کارەبای نیشتمانی ون دەبێت

بیروڕا
14-07-2020

گەرمیان؛ لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەدرێت-ڕاپۆرت

تا دێت کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیاتر تەشەنە دەکات، هەرچەندە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان قەدەغەی هاتوچۆیان هەڵگرتووە، بەڵام ئاماری رۆژانە ئەوە دەڵێت کە کۆرۆنا هێشتا زیاتر تەشەنە دەکات. بەهمەن کاک عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە تۆڕی میدیایی بالکێشی راگەیاند، ئەوەی لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردوو لە گەرمیان ڕوویداوە، ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ دۆخێکی خراپتر، چونکە لەو ماوەدا 10 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە. بەهمەن کاکەعەبدوڵڵا دەڵێت: وەکو پەرلەمانتارێکی گەرمیانی لەگەڵ لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری تەندروستی لەسەر خەت بووین بۆ ئەوەی هەر کارێک پێویست بێت بۆ گەرمیان بکرێت و دوای هەوڵێکی زۆر توانرا ئامێرێکی (سیتی سکان) بۆ نەخۆشخانەی کەلار دابین بکرێت، بەڵام تا ئێستا دیارنییە کار بەو ئامێرە دەکرێت یان نا. تا ئەمڕۆ دووشەممە لە گەرمیان 1581 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 332کەس چاکبوونەتەوە و 39کەسیش مردوون. دکتۆر هاوار وشیار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا لە گەرمیان بە بالکێشی گوت: گەرمیانیش وەکو ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشەی کۆرۆنادایە، بەڵام لەبەر باری دارایی هاووڵاتییان رەنگە داخستنی رێگەوبان کەمێک ئەستەم بێ. لە سەرەتای بڵابوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، حکومەت چەند پلانێکی جێبەجێکردووە و بودجەی تایبەتیشی بۆ تەرخان کردووە، بەهمەن کاکە عەبدوڵلا دەڵێت:"د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی پێی راگەیاندووم کە هیچ بڕە پارەیەک نەدراوەتە سلێمانی بەبێ ئەوەی پشکی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕینی لێ دیاری نەکرابێت، لەدوایین پارەی تەرخانکراودا لەلایەن حکومەتەوە کە 500 ملیۆن دیناربوو بۆ سلێمانی، 170 ملیۆنی بۆ گەرمیان تەرخان کرا". ێ کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە 9455 کەس. تاکو ئێستا 3378 کەس چاکبوونەتەوە و 326 کەسیش مردوون.

بیروڕا
14-07-2020

عێراق دەبێتە بیابانێکی گەورە- ڕاپۆرت

رێکخراوی جیهانی ئاشتی سەوز (Greenpeace) دەڵێت، گۆڕانکاری کەش و هەوا، کەمبوونەوەی باران لە هەندێ ناوچە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما رەنگە لە ماوەیەکی دوور مەودادا گۆڕانکارییەکی تەواو بەسەر گۆی زەویدا بێنن و سروشتەکەی بگۆڕن. بە گوێرەی قسەی زانایانی زەویناسی، 13٪ی گۆڕانکارییەکان هۆکاری سروشتین و 87٪یش مرۆیین و بەرپرسیارێتییەکەی دەکەوێتە سەر مرۆڤ. هەڵۆ عەسکەری، سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی بالکێش)ی راگەیاند، چەند هۆکارێک هەن بۆ گۆڕینی بەرگی زەوی و بە بیابانبوونی خاک، لەوانە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، کەمبوونەوەی باران، کەمبوونەوەی ئاوی سەرزەوی و کەمی سەوزایی. وڵاتانی عەرەبی بە شێوەیەکی گشتیی و عێراق بەتایبەتی، لەو وڵاتانەن کە هەڕەشەی بە بیابان بوونیان لەسەرە، بەگوێرەی دوایین رووپێو 71٪ی زەوییە بەراوەکانی عێراق وشک هەڵاتوون، هەروەها 13٪ی خاکی بەراوی تورکیا، 7٪ی خاکی بەراوی لوبنان و 17٪ی خاکی بەراوی سووریا تووشی وشک هەڵاتوون بوون.  رێکخراوی جیهانی ئاشتی سەوز دەڵێت: بە بیابان بوون و وشک هەڵاتنی زەوی، هەڕەشەیەکی جیدییە لەسەر ژیانی کۆمەڵگە و ئابووری و بژێوی خەڵک، چونکە زەوییە کشتوکاڵیەکان لەنێو دەبات. هۆکارەکانی بە بیابان بوونی عێراق؛ هەڵۆ عەسکەری، سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: جگە لە هۆکاری سروشتی و مرۆیی، عێراق بە هۆکاری سیاسیش زیان بەر خاکەکەی کەوتووە، چونکە سەرچاوەی ئاوی سەرزەوی عێراق، ئێران و تورکیا و سووریان. بە گوتەی هەڵۆ عەسکەری، هۆکارەکانی بە بیابانبوونی عێراق بۆ ئەم خاڵانە دەگەڕێتەوە؛ 1.            کەمبوونەوەی ئاوی سەرزەوی و گرتنەوەی سەرچاوەکانی ئاو لەلایەن ئێران، تورکیا و سووریا، بەتایبەت دیجلە و فورات. 2.            کەمبوونەوەی رێژەی باران بارین، بەجۆرێک کە دوو دەیە لەمەوبەر لە ساڵیکدا 600 – 1300ملم باران دەباری، بەڵام ئێستا لە تەڕترین ساڵدا دەگاتە 600ملم. 3.            چۆڵکردنی گوندەکان و بارکردنی خەڵک بۆ شار. 4.            سەرکەوتنی خوێ بەهۆی پلەی گەرما و وشکەساڵییەوە، کە وا لە زەوی دەکات بە کەڵکی کشتوکاڵ نەیەت. 5.            کەمبوونەوەی سەوزایی. 6.            بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، کە بەراورد بە 10 ساڵی رابردوو 1بۆ1.5 پلەی گەرمان بەرزبووەتەوە. رێکخراوی FAW، تایبەت بە خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، لە کۆی 12 ملیۆن هێکتار زەوی کشتوکاڵی لە عێراق، ئێستا نزیکەی 3 تاوەکو 4 ملیۆن هیکتار بە کەڵکی کشتوکاڵ دەبێت، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونی ئاستی خوێ و بەبیابانبوونی زەوییە کشتوکاڵیەکانەوەیە. عەلی بەدیری، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و گۆڕانی زەوی هەڕەشە لە عێراق دەکات، پێویستە حکومەت میکانیزمی پێویست بۆ چارەسەرکردنی ئەو دیاردەیە بگرێتە بەر و رێگە لە زیاتر تەشەنەکردنی بگرێت، ئەمەش بە پێشکەشکردنی پرۆژەی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری دەبێت. ئەو پەرلەمانتارەی عێراق کە لە فراکسیۆنی رەوتی حیکمەیە ئاماژە بەوە دەکات، هەندێ لە هۆزە عەشایەرەکان دەستیان بەسەر زەوییەکی زۆردا گرتووە، نە زەوییەکە بەکاردێنن و نە رێگە بە کەسی تر دەدەن بەکاری بهێنێت، ئەمەش وا دەکات سەرەڕای بێ سوودبوونی زەوییەکە مەترسی وشک هەڵاتنیش زیاتر ببێت. شەڕی ئاو؛ گرتنەوەی دیجلە و فورات گرتنەوەی رووبار و دەریاچەکان پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە، تورکیا دەیان بەنداوی لەسەر دیجلە و فورات دروستکردووە، گەورەترینیان بەنداوەکانی ئیلیسۆ لەسەر رووباری دیجلە و ئەتاتورک لەسەر رووباری فوراتن.  کە سەرجەمی ئاوی گلدراوەی بەنداوەکان زیاتر لە 650 ملیار مەتر سێجا دەبێت. بە گوێرەی رێککەوتنی ساڵی 1987ی نێوان تورکیا و سووریا، دەبێ تورکیا رێگەبدات لە یەک چرکەدا بڕی 500 مەتر سێجا لە ئاوی فورات بچێتە سووریا، هەروەها لە ساڵی 1989دا، حکومەتی سووریا لەگەڵ عێراق رێککەوتنێکی ئیمزاکرد کە بە گوێرەی ئەو رێککەوتنە دەبێ عێراق لە رووباری فورات لە 58٪ پێبدرێت، واتە زیاتر لە 9 ملیار مەتر سێجا لە ساڵێکدا و بەشی سووریاش لە 42٪، کە دەکاتە نزیکەی 6 ملیار و 700 ملیۆن مەترسێجا لە ساڵێکدا و بەشی تورکیاش 15 ملیار و 700 ملیۆن مەترسێجا. تورکیا تا ئێستاش دانی بەوەدا نەناوە کە دیجلە و فورات دوو رووباری نێودەوڵەتی و کیشوەربڕن، بۆیە هەر مامەڵەیەک لەگەڵ ئەو دوو رووبارە بە مافێکی شەرعی خۆی دەزانێت.  بۆ پڕکردنەوەی بەنداوی ئیلیسۆن دەبێ 3 ساڵ ئاو لە دیجلەوە ببات، ئەوەش بە مانای ئەوە دێت تورکیا نزیکەی لە 48٪ی ئاوی رووبارەکە گل بداتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە 60٪ی پشکی ئاوی عێراق کەمبێتەوە کە بەشە ئاوەکەی لە 20ملیارەوە بۆ 9.7 ملیار کەم دەکات. پلانی هەرێمی کوردستان بۆ رێگریکردن لە بە بیابان بوون هەڵۆ عەسکەری، سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، هەڕەشەی بە بیابان بوون لەسەر خاکی هەرێمی کوردستانیش هەیە، بەتایبەت سنووری نەینەوا و کەکووک، بۆیە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر دروستکردنی دوو دارستانی دەستکرد لە سنووری دەشتی نەینەوا و مەخموور داوە، بۆ ئەوەی پشتێنەیەکی سەوز بۆ هەرێمی کوردستان دروست ببێت. لەبارەی دەستبەکاربوونی پرۆژەکەش وتی: چاوەڕوانی کۆتایی هاتنی کۆرۆنا و باشتر بوونی دۆخی دارایی و ئابووری کوردستان دەکەین. بۆ پاراستنی ژینگە ساڵانە كۆڕو كۆبوونەوەی جیاجیا لە وڵاتاندا دەکرێت، وڵاتێک هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی میوانداری وڵاتانی تر بکات و مەترسییەکانی گۆڕینی ژینگە  و بە بیابان بوونی تێدا دەخرێتە روو. لە ساڵی 2019دا کۆبوونەوەی وڵاتان بە ناونیشانی (با بەیەکەوە گەشە بە داهاتوومان بدەین) بەڕێوەچوو، کە تێیدا جەخت لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بەبیابان بووندا کرایەوە و تەوەری گفتوگۆکان ئەم خاڵانە بوون. 1-            زەوی و وشكەساڵی؛ بۆ ساڵی 2035 وا خەمڵێنراوە 1.8 ملیار كەس بە هۆی كەم ئاوییەوە بناڵێنن. 2-            زەوی و ژینگە؛ گێڕانەوەی خاكی سیستمی ژینگەیی داهێزراو، دەتوانێت ساڵانە نزیكەی 3ملیار تۆن لە كاربۆن هەڵبگیرێت، كە دەکاتە نزیكەی 25٪ بەكارهێنانی زەوییەكان. 3-            زەوی و ئاسایشی مرۆڤ؛ ساڵی 2045، نزیكەی 135 ملیۆن كەس كۆچ دەكەن. بەبیابان بوون چوار قۆناغی هەیە 1-            بەبیابان بوونی لاواز 2-            بەبیابان بوونی مامناوەند 3-            بەبیابان بوونی بەهێز 4-            بەبیابان بوونی خێرا و بەهێز

1 2 ... 1136 1137 1138 ... 1142 1143