وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، شەقامێکی شاری حەیفای ئیسرائیلیان بە ناوی ئوم کەلسومەوە کردووە. ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، شاری حەیفا شاری پێکەوەژیانی سەرجەم ئایین و ئایینزاکانە، بۆیە لیژنەی ناونانی شەقامەکان لە حەیفا بڕیاریدا شەقامێک بە ناوی ئوم کەلسومەوە بکات. ئەفیخای ئەدرەعی وتی: ئەم هەنگاوە پێداگرییە لەسەر پێکەوەژیانی سەرجەم نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان لە ئیسرائیل، چونکە هیچ جۆرە رەگەزپەرستی و جیاکارییەک لێرەدا نییە''. لە شاری حەیفا، جوو، کریستیان و موسڵمان دەژین، ژمارەی دانیشتوانیشی زیاتر لە 300هەزار کەسە و سێیەم گەورەشاری ئیسرائیلە.
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە هێرشێکدا توانیویانە چەکدارێکی سەر بە تورکیا بکوژن. هێزی رزگاری عەفرین لە راگەیەنراوێکیدا رایگەیاندووە، لە رۆژی 5ی تەمووزدا، یەکینەکانی سەر بە هێزەکەیان لەناو شاری عەفرین کەسێکیان بەناوی خالید محەمەد کوشتووە کە لەگەڵ سوپای تورکیادا کاریکردووە. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: ئەو کەسە بە چەک تەقەی لێکراوە و کراوتە ئامانج چونکە کاری سیخوڕی بۆ سوپای تورکیا کردووە.
كۆماری چینی میللی وه‌ڵامی سزاكانی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و كیانی ئه‌مه‌ریكاییدا سه‌پاند. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، "هوا چون ینگ" له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، له وه‌ڵامی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ر به‌رپرسان و كیانه‌كانی چیندا، ئێمه‌ش سزای هاوشێوه‌مان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و كیانی ئه‌مه‌ریكادا سه‌پاندووه. به هۆی دۆسییه‌ی پێكهاته‌ی ئیگۆری موسڵمان له چین، ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر چوار به‌رپرسی چیندا سه‌پاندووه، به تۆمه‌تی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ. ئه‌و به‌رپرسه چینیانه پله‌ی باڵایان هه‌یه له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی سنجانی چین، كه خاوه‌نی مافی ئۆتۆنۆمییه.
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ئەگەر وڵاتان پابەندی رێكارەكانی خۆیپارێزی نەبن، تا دێت مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەبن. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا تێدرۆس ئەدهانوم، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی جیهانی دووپاتی كردەوە، "دەمەوێت راشكاوانە بڵێم، زۆرێك لە وڵاتان بە ئاراستەیەكی هەڵەدا دەچن، تا ئێستاش ڤایرۆسی كۆرۆنا دوژمنی یەكەم و لە پێشی جیهانە". دووپاتیشی كردەوە، "ئەگەر وڵاتان پابەندی رێكارە بنەڕەتییەكانی خۆپارێزی نەبن، ئەوەی چاوەڕێمان دەكات لە خراپەوە بۆ خراپتر دەڕوات و ناكرێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت". بەگوێرەی دوا ئامارەكانی كۆرۆنا، تا ئێستا حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا سنووری 13 ملیۆن كەسی لە جیهان تێپەڕاندووە و زیاتر لە نیو ملیۆن كەسیش بەهۆی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە.
لە پێنجه‌مین گەڕی ده‌نگداندا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌نگی به بڕیارنامهیك دا، كه له رێگەی سنووری توركیاوه درێژه به گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه بۆ سووریا بدرێت. ئه‌م ده‌نگدانه له كاتێكدا سه‌ركه‌توو بوو، كه هەفتەی رابردوو چین و رووسیا رەشنووسی بڕیارنامه‌كه‌یان ڤیتۆ كردبوو. بڕیارنامه‌كه له لایه‌ن وڵاتانی ئاڵمانی و بهلژیكاوە ئاماده كرابوو، تێیدا پێشنیاز كرابوو له رێگەی دوو ده‌روازه‌ی سنوورییه‌وه یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بگه‌یه‌ندرێنه سووریا، به‌ڵام له ئەنجامدا بڕیار درا، ته‌نیا له یه‌ك ده‌روازه‌ی سنوورییه‌وه ئه‌و یارمه‌تییانه بگوازرێنه‌وه. هاوكات به گوێره‌ی بڕیارنامه‌ی پێشوو ماوه‌ی گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كان 6 مانگ بوو، بەڵام له نوێترین بڕیارنامه‌دا ماوه‌كه بۆ یه‌ك ساڵ درێژ كراویه‌وه. هەفتەی رابردوو پێشنیازی رووسیا بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ باكووری رۆژئاوای سوریا و كه‌ڵك وه‌رگرتن له یه‌ك ده‌روازه‌ی سنووری توركیا ده‌نگی نه‌هێنایه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیازه‌كه‌ی رووسیا ده‌نگ بهێنێته‌وه، له كۆی 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، بە لایەنی كه‌م 9 ده‌نگ پێویست بوو، بەڵام له ئه‌نجامدا ته‌نیا وڵاتانی رووسیا، چین، ڤیتنام و ئه‌فریقای باشوور ده‌نگیان به پێشنیازه‌كه‌ی دا. له به‌رامبه‌ردا، وڵاتانی ئه‌مەریكا، فه‌رەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، به‌لژیكا، ئه‌ستۆنی و كۆماری دۆمینیكه‌ن ده‌نگی نەخێریان به گه‌ڵاڵه‌ی رووسیا دا. هه‌روه‌ها وڵاتانی تونس، نێجیریا، ئه‌ندونیزیا، سه‌نت و ینسهنت و گهرنادین بێ لایه‌ن بوون. ساڵی رابردوو، وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا گه‌مارۆی خسته سه‌ر لایه‌نگرانی به‌شار ئه‌سه‌د و له‌م بازنه‌دا، یاسای قه‌یسه‌ر په‌سه‌ند كرا. به گوێره‌ی یاسای قه‌یسه‌ر، ئه‌مەریكا بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و كوشتاری خه‌ڵكی سڤیل له سووریا گه‌مارۆ ده‌خاته سه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی پشتیوانی لە رێژیمی سووریا ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا ئاسۆ قادر لەیل هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان وەک بەڕێوەبەری نوێی مەرزی پەروێزخان لە ئیدارەی گەرمیان دەستبەکاربوو. ئاسۆ قادر بەمیدیاكانی ڕاگەیاند، بە پلان و پرۆژەی پێویستەوە دەستبەکار بوە و دەیەوێت خزمەتی پێوستی دەروازەکە و ناوچەکە بکات. هاوکات عەلی تۆفیق بەڕێوەبەری پێشووی مەرزەکە ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا‌و لەو دۆخە هەسیارەی هەرێمی کوردستاندا ئەوەی لە توانایاندا بوە کردویانە، لە دەروازەکەداو هاوکاری بەڕێوەبەری نوێش دەبن بۆ سەرپی خستنی کارەکانیان.
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت، هەموو ئەو پزیشک و کارمەندانەی لە ڕوبەڕونەوەی کۆرۆنادا کاردەکەن قیدەمێکیان پێ دەبەخشرێت. د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاشکرایکرد پێدانی (قیدەمێک) پێشخستنی ساڵێکی خزمەت هەموو ئەو پزیشک و کارمەندانە دەگرێتەوە کە لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنادا کاردەکەن. وتیشی وەک وەزارەتی تەندروستی سوپاس و پێ‌زانین ئاراستەی هەموو پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەین. وەزیری تەندروستی ئاشکراشیکرد تا ئێستا زیاتر لە 350 پزیشک و کارمەندی تەندروستی توشی کۆرۆنا بوون. د.سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاردراوە هەڵمەتێکی فروانی میدیای و رۆشنبیری لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەسەر خۆپاراستن ئەنجامبدرێت.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە زاری گوتەبێژەکەیەوە رەتیکردەوە، هیچ زانیارییەکیان لەسەر سوتاندنی سێ بارهەڵگر، لە دیوانییەی باشووری عێراق هەبێت. لەلایەکی دیکەوە، میلیشیای کەتائبی حزبوڵڵای عێراق، هێرشەکەی سەر ئەو سێ بارهەڵگرەی لە ئەستۆگرت. دوێنێ، ژمارەیەک چەکدار سێ بارهەڵگریان ناچاركردووە لەسەر رێگەی خێرای دیوانییە بوەستن، دوای داگرتنی شۆفێرەكان، ئاگریان لە بارهەڵگرەكان بەرداوە كە ئۆتۆمبێلی سەربازی و کەلوپەلی لۆجستی باڵیۆزخانەی ئەمەریکایان لەسەر بووە.
كوردستان ئەحمەددروست سێ هەفتەیە تارانی پایتەختی ئێران و چەند شارێكی دیكەی ستراتیژیی دیكەی ئەو و وڵاتە كەوتوەتە بەر هێرشی موشەكیەوە و هێرشەكانیش بەتەواوەتی ئامانجەكانی خۆیی گرتووە، هەرچەندە كۆماریی ئیسلامی ئێران سەرەتا دەیگوت : ئەوەی لە تاران روودەدات هێرش نییە و تەنها تەقینەوەیە، بەڵام دواجار جیهان ئەو راستییەی زانی كە ئێستا ئێران بەتەواوەتی لە ژێر رەحمەتی هێرشی موچەكی و درۆنیدایە. كێ هێرش دەكاتە سەر ئێران؟كۆتایی هەفتەی رابردووی مانگی شەش هێرشەكان بۆ سەر ناوچە ستراتیژیی و شوێنە گرنگە كانی ئێران دەستی پێكرد ئەو ناوچانە ناوچەی هەرەگرنگ و بەهێزی ئێران بوون چونكە ئامادەكارییان تێدا دەكرا بۆ بەرهەم هێنانی رێژەیی سەرو پێویستی بەرهەم هێنانی یۆرانیۆم كە بەكار دێت بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی و لەرێگەی كلاوە ئەتۆمییە روسیەكانەوە دەكرێت ئاراستەی جیهان بكرێن. ئیسرائیل لە سەرەتای دەستبەكاربوونی باراك ئۆباماوە تا ئەمرۆی سەرۆكایەتی دۆناڵد جەی ترەمپ بەوردی چاودێریی نهێنی ئێران دەكات لە بەرهەم هێنانی پیتاندنی یۆرانیۆمدا، سەرەتا تاران دەیوت ئەوان بەمەبەستی ئاشتی یۆرانیۆم بەرهەم دەهێنن دواتر تێلئەڤیڤ لە رێگەی مۆسادەوە بەهاوكاریی هێزیی نهێنی ناوخۆیی ئێران توانی بەڵگە نامەیی نهێنی و تایبەت لە بارەی پرۆژە ئەتۆمیەكەی ئێرانەوە بزانێت كە ئەوان ئامادەكاریی تەواوەتیان هەیە بۆ بەرهەم هێنانی چەكی ئەتۆمیی،وە لەماوەی 8 ساڵی سەرۆكایەتی ئۆباما ئێران توانی زەمینەیەكی باش بۆ ئەوە برەخسێنێت. لەم كۆتاییانەشدا واشنتنی لێ ئاگادار كردەوە و بەدەرچونی ئەمریكا لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكە و سەپاندنی گورزە ترسناكە ئابوریەكانی سەر ئێران تاران بەتەواوەتی توشی شكسیتی ئابوریی گەورە بوەوە كە بەلام دەستی لە بەرنامە ئەتۆمیەكەی هەڵنەگرت و بەپێی ئەو بەڵگانەی مۆساد دەستی كەوتوون تا شەش مانگی تر تاران دەبێـە خاوەنی چەكیی ئەتۆمیی. ئێستا ئای دی ئێف بەهاوكاری پنتاگۆن و سی ئای ئەی و مۆساد دروست سێ هەفتەیە هێرشی توند و كەمەر شكێنی كردوەتە سەر بنكە ئەتۆمیەكانی ئێران و توانیویەتی زۆر زۆر ئامانجی ورد و گرنگ بپێكێت و ئەم هێرشانە تا مانگی 11بەردەوام دەبن و بەم نزیكانەش تێلئەڤیڤ بەتەواەتی ئەوە رادەگەیەنێت كە واشنتن یش ئاگاداریی دۆخەكەیە و جیهانیشی لێ ئاگادار دەكەنەوە. بۆچی ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر ئێران؟ئەوە یەكەم جارە دوای چەندین ساڵ ئاڵۆزی توندی نێوان تێلئەڤیڤ و تاران بۆیەكەم جار ئیسرائیل هێرشی توند دەكاتە سەر خاكی ئێران و هەموو ئامانجەكانیش بەتەواوەتی ئامانجیان پێكاوە، تاران دەڵێت تێڵ ئەڤیڤ ناتوانێت هێرشمان بكاتەسەر ، بەلام تێلئەڤیڤ دەڵێ ئەوان هەموو ئەركەكانیان لە ئێران‌دا بەتەواوەتی جێبەجێ كردووە. ئیسرائیل زانیویەتی لە ماوەی شەش مانگی دیكەدا ئێران دەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی ، وە لە رێگەی حەشدی شەعبی و حزبوڵاوە ئاراستەی ئیسرائیل و بنكەكانی ئەمریكایی دەكات و دووریش نییە رووی چەكەكانی بكاتە ئەوروپا و سعودیەش وەك ئارامكۆ . ئێستا تێل ئەڤیڤ دەڵێت ئەوان تەواوی بنكە ئەتۆمیەكانیان وردوخاش كردووە و چالاكیە ناوخۆیەكانی ئێرانی مۆساد توانیویەتی بۆ ماوەی 2 تا 6 ساڵ تاران لەبەرهەم هێنانی چەكی ئەتۆمی در‌و بخاتەوە و لە ماوەی دوو ساڵی دوایشدا بەهەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا بەهاوكاریی فەرەنسا و ئیسرائیل ئەمریكا هێرش دەكاتە سەر تاران. كورد لە هێرشەكانی سەرتاراندازانیاریی ورد و گرنگ لەسەر ئەوە هەیە كە مۆساد تەواوی ئەو زانیاریانەی كە دەستی كەوتووە لەسەر بنكە ئەتۆمی و ناوەندە ئەتۆمیەكانی ئێران لە رێگەی ژمارەیەك كورد و ژمارەیەك هەواڵگریی حزبیی كوردیەوە لە تارانی پایتەخت و لە جومگە هەرە بەرزەكانی ئێران دەستیان كەوتوون كە كوردەكان توانیویانە بیگەیێنە دەستی مۆساد. ئێستا كوردەكانی ئێران وەك چەكێكی بەهێز رۆڵ دەبینن لە رووبەرووبونەوەی گەورەترین هێزیی دونیا كە ئێرانە و ئێرانیش توشی بەڵایەكی گەورەی جیهانیی بووە و هەموو شتێك دەكات بۆ ئەوەی پێش ئەوەی ترەمپ ببێـتەوە بەسەرۆك ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت "ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه و له‌گه‌ڵ زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید 19) له سنووره‌كه، هه‌ڵمه‌تێكی رێكخراو و به‌مه‌به‌ست له‌سه‌ر ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستیپێكردووه كه گوایه ئیداره‌ی گه‌رمیان لە ئاست بارودۆخه‌كه كه‌مته‌رخه‌مه و نه‌یتوانیوه ئیداره‌ی دۆخه‌كه بدات، بۆیه به پێویستمانزانی ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه بۆ رایگشتی بخه‌ینه‌ڕوو:. دەقی روونكردنەوەی ئیدارەی گەرمیان:... 1.لایه‌نی به‌رپرسی فه‌رمی بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كۆرۆنا له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیانه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی ئه‌وپه‌ڕی پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كردووه و سه‌رجه‌م بهڕێوهبهرایهتهكانی سنوره‌كه‌ی راسپاردووه هاوكاری ته‌واو و هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان. له رۆژی (23/6/2020) به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له كه‌موكورتیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به كۆرۆنا و كار نه‌كردن به ئامێره‌كانی، به ژماره (1418) نوسراومان ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له گه‌رمیان كردووه، داوامان كردووه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه بدرێته دادگای تایبه‌تمه‌ند. 3.جگه له‌و بڕه پارانه‌ی كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ته‌رخانكراوه، حكومه‌تی هه‌رێم كۆی ئه‌و بودجه‌یه‌ی تهرحانیكردووه بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان، بڕه‌كه‌ی 350 ملیۆن دینار بووه. له روانگه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌وه ته‌واوی ئه‌و بڕه پاره‌یه خراوه‌ته خزمه‌تی پێداویستی ته‌ندروستی و بڕی 30 ملیۆن دینار له‌و پاره‌یه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا تایبه‌ت كراوه، خه‌رجكردنی 250 ملیۆن دینار له گه‌نجینه‌ی گه‌رمیان ته‌صفیه كراوه و راپۆرتیش دراوه‌ته ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ژماره (1422) له رۆژی (25/6/2020). هه‌روه‌ها له‌و 100 ملیۆن دیناره‌ی دیكه‌شی زۆرینه‌ی زۆری خه‌رج كراوه بۆ روبه‌رونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌ر رۆژنامه‌وانێك بیه‌وێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌دواداچوون بكات ورده‌كاری ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست. ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاگاداره له ته‌واوی كه‌موكورتییه‌كانی بواری ته‌دروستی له گه‌رمیان، به‌ڵام لێره‌وه رونیده‌كه‌ینه‌وه له به‌یانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له سێ ساڵی رابردوودا، پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌سه‌ڵاتیان پێنه‌دراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌موكورتی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی تر و نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌تی ناوخۆ. راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان 12/7/2020
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 12/7/2020 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگەی ڤيديۆ كۆنفرانسه‌وه، سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت به پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى حکومەت ستايشى رۆڵی پێشمه‌رگه‌ى كرد له پاراستنى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان. هەروەها، وه‌زيرى پێشمه‌رگه باسى له هه‌نگاوه‌كانى بهڕێوەچوونى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێداويستيیەكانى جێبەجێكردن و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه کرد. دواى راگۆڕينهوه و گفتوگۆکردن له سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانى په‌يوه‌ست به چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له لايه‌ن ئاماده بووان، بڕيار درا به پێى پلانێكى زه‌مه‌نى هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه په‌يوه‌ستن به چاكسازى جيبه‌جێ بكرێن له بواره‌كانى يهكخستن و رێكخستنى يه‌كه ژمێرياريهكان و رێكخستنى ههيكهليهت و ميلاكى وه‌زاره‌ت و پله‌ى سه‌ربازى و بابه‌ته‌كانى خانه‌نشينى و دۆسيه‌ى شه‌هيدان و كه‌م ئه‌ندامان به پێى ياساى چاكسازى و پرۆژه‌ى هاوبه‌شى هاوپه‌يمانان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه
https://www.youtube.com/watch?v=h6luaF8RzcU