Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13709 بابەت
بیروڕا
20-07-2020

تەقینەوەیەك لە حەسەكە روویدا

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكرا و لە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان تەقیەوە بەهۆیەوە  7 كەس گیانیان لەدەستدا و 60 كەسیش برینداربوون روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت: تەقینەوەكە خۆكوژیی بووە و لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجامدراوە و و كوژراوەكانیش پێنجیان عەرەبن و ناسنامەی كوژراوەكانی دیكەش دیار نییە. روانگە دەشڵێت: بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەكانی شاریی حەسەكە كراون  تا ئێستاش دۆخی تەندروستی ژمارەیەك لە بریندارەكان باشە و لەژێر چاودێریی ورددان. تەقینەوەكە لە كاتێكدایە لە سوریا هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و تا ئێستاش ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان بۆ ڕایگشتی رانەگەیەنراوە.

بیروڕا
20-07-2020

شارێكی خۆراكی لە دهۆك دەكرێتەوە

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان  لەگەڵ  کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەردی بناغەی شاری پێشەسازی خۆراک لە قەزای سیمیلی سەر بە دهۆكیان دانا .. شارەپیشەسازییە خۆراكیەكە دەكەوێتە نزیك سنوری ئیبراهیم خەلیل لە سنوری پارێزگای دهۆك و لەسەر رووبەری 1423 دۆنم زەویی دروست دەكرێت، پرۆژەکە بریتیە لە ژمارەیەکی زۆری کارگە و کۆگای خۆراک و بە هاوبەشی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت دروست دەکرێت. بەپێی نەخشەسازیی پڕۆژەكە  لە سەرەتادا 275 کۆمپانیای جۆراوجۆری خۆراک و 229 کۆگای تێدا دەبێت و سودی بۆ جوتیاران دەبێت لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانیان،  لە قۆناغی یەکەمدا 70 ملیار و 128 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە .

بیروڕا
20-07-2020

عێراق و سعودییە ڕێككەوتن

شاندی عێراق بەسەرۆكایەتی وەزیری دارایی، ژمارەیەك رێككەوتن و یاداشتنامەی لە بوارەكانی وەبەرهێنان، فێركردن، وەرزش و وزە لەگەڵ لەگەڵ شاندی سعوودیەدا واژوو كرد. بەپێی زانیاریەكانی تۆڕیی میدیایی باڵكێش رایگەیاند:  شاندی عێراق بە سەرۆكایەتی عەلی عەللاوی وەزیری دارایی، ژمارەیەك رێككەوتن و یاداشتنامەی لە بوارەكانی وەبەرهێنان، فێركردن، وەرزش و وزە لەگەڵ شاندی سعوودیە بەسەرۆكایەتی عەبدولعەزیز بن سەلمان وەزیری وزەی سعودیە واژووكردووە. ئەم رێككەوتنانە لە چوارچێوەی ئەو سەردانانەیە كە لە  چەند رۆژی رابردوودا شاندێكی  عێراق لە سعودیەن و  بڕیاریشبوو ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی سەردانی سعوودیەی بكات، بەڵام بەهۆی تێكچوونی رەوشی تەندروستیی شای سعودیە سەردانەكە دواخرا.

بیروڕا
20-07-2020

توركیا: برازاكەی ساڵح موسلیم خۆی رادەستی ئێمە كردووە

دوای ئەوەی  وێنەی برازایەكی ساڵح موسلیم بەناوی دالیا مەحموود بڵاو بویەوە گوایە هەرێمی كوردستان ڕادەستی دەوڵەتی توركیای كردووە، بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فەرمیی دەوڵەتی توركیا، دالیا مەحمود لە شاری مێرسین خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكانی توركیا كردووە. ئەوە لەكاتێكدایە  وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دالیا مەحموود بەهۆی پەیوەندیی خۆشەویستی وازی هێناوە و لە هەرێمی كوردستانەوە بە قاچاخی چووەتە توركیا و خۆی ڕادەستی پۆلیسی توركیا كردووە. ئەنادۆڵ لەوبارەیەوە نوسیویەتی،  دالیا مەحموود موسلیم، لە رۆژی 15ی ئەم مانگە لە شاری مێرسین "لەڕێگەی رازیكردنەوە خۆی رادەستی هۆبەی دژە تیرۆری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مێرسین كردووە".

بیروڕا
20-07-2020

مزگەوتەكانی هەڵەبجە دەكرێنەوە

لە كۆبونەوەی ئەمرۆی پارێزگاریی هەڵەبجەدا بڕیار درا كە دەرگایی مزگەوتەكان لەكاتی نوێژەكان و رۆژانی جومعەدا بركێنەوە. ئەمرۆ پارێزگاریی هەڵەبجە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەڵەبەجە سەبارەت بەدۆخی پارێزگاكە و كۆنترۆڵكردنی زیاتریی   ڤایرۆسیكۆرۆنا چەند بڕیارێكی دەكرد. بریارەكانی پارێزگای هەڵەبجە یەكەم: كردنەوەی دەركایی مزگەوتەكان بۆ نوێژەكان  و رۆژیی هەینیش مزگەوتەكان كراوەدەبن. دووەم: هەرمرزگەوتێك بچوكبێت و زیاتر قەرەباڵخ بێت پێویستە بەداخراویی بمێنێتەوە  سێیەم: پێویستە سەرجەم رێنمایەكان ئاراستەی خەڵك بكرێت و مامۆستایانی مزگەوتەكان رێنمایەكان بە بەساڵاچوان و منداڵان بدەن

بیروڕا
20-07-2020

شا سەلمان ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا

كەمێك پێش ئێستا، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پاشادی سعودیە، بە هۆی نەخۆشییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕیازی پایتەختی سعودیە كراو بە پێی زانیاریەكانیش تەندروستی جێگیر نییە. ئیسرائیل 24 لە بارەی نەخۆشیەكەی شا سەلمانەوە نوسیویەتی: ئەمرۆ شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشایی سعودیە بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەی ریاز كراوە و لە ژێر چاودێریی وردیی تەندروستیدایە. شا سەلمان، پادشایی سعودیە لە تەمەنی 84 ساڵیدایە و لەماوەی ڕابردووشدا بەهۆیی نەخۆشییەوە و هەروەها بەهۆی خراپی باریی تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و بەپێی زانیاریەكان  شا سەلمان ئێستا لە دۆخێكی خراپی تەندروستیدایە. ئەوە لەكاتێكدایە وا بڕیاربوو  ئەمرۆ مستەفا كازمیی سەرۆك وەزیرای نوێی عێراق سەردانی سعودییە بكات بەڵام بە هۆی نەخۆشی شا سەلمانەوە سەردانەكەی بۆ كاتێكی نادیار هەڵوەشاندەوە.

بیروڕا
20-07-2020

فراكسیۆنی یەكێتی: هیچ داواكاریەكی فەرمیمان پێنەگەیشتوە كە لە پەرلەمان...

دوای ئەوەی دوێنێ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی كۆبوەوە، باس لەوە دەكرێت كە پێشنیاریی هەڵپەساردنی كارەكانی  فراكسیۆنی یەكێتی  و سەرۆكی پەرلەمان  پەسەند كراوە، ئەندامێكی پەرلەمانی ئەو حزبە باس  لەوەدەكات تا ئێستا دەوام دەكەن و هیچ نوسراوێكی رەسمیان لەلایەن یەكێتیەوە پێنەگەیشتووە، بۆ كشانەوە لە پەرلەمان. ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرابكرێت ، بە تۆڕیی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: ئێمەش لە میدیاكانەوە بیستومانە كە یەكێتی بڕیاریی هەڵپەساردنی كارەكانی فراكسیۆنەكەمانی داوە بەڵام تا ئێستا ئێمە وەك پەرلەمانتار دەوام دەكەین و هیچ  نوسراوێكی فەرمیمان لە یەكێتیەوە پێنەگەیشتووە؟  هەر لەو بارەیەو ئەندامێكی دیكەی پەرلەمانی كوردستان، لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت، بە تۆڕیی میدیایی باڵكێشیی ڕاگەیاند: یەكێتی حزبێكی گەورەیە و بڕارەكانی بەتەواوەتی لە دەستی حزبەكەیدایە و حزبەكەی هەربڕیارێك بدات ئەوان جێبەجێیی دەكەن وەك بەشێك لە كاریی حزبایەتی خۆیان دەزانن.

بیروڕا
20-07-2020

گاردیان: بایدن دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا

ڕۆژنامەی زە گاردیانی بەڕیتانی ڕاپؤرتێكی دەربارەیی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بڵاو كردوەتەوە و بەپێی بەڵگەكانی ڕۆژنامەكە  جۆبایدن ركابەریی سەرسەختی ترەمپ دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا و هەڵبژاردنەكا دەباتەوە گاردیان دەڵێت:بە پێی دوایین ڕاپرسیی كە لە ئەمریكادا كراوە دەركەوتووە لە 72%ی ئەمریكییەكان لەگەڵ ئەوەدان بایدن ببێتە سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا، چونكە بایدن كەسێكی سەركەوتوترە لە چاو دۆناد ترەمپدا. شیكاریەكەی گاردیان دەڵێت:"ئەمریكا ڕووبەرووی قەیرانێكی تەندروستی بووەتەوە، ترامپیش بە پێی پێویست نەیتوانی مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ ئەو قەیرانە بكات، بۆیە ئەمە وا دەكات بەشێكی زۆر لە ئەمریكییەكان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا دەنگی پێ نەدەن". ئەوە لە كاتێكدایە بەپێی دوو ڕاپرسیی كە لە ئەمریكادا ئەنجامدراون و لە لایەن چەند دەزگایەكی پیشەیی و گەورەی ئەمریكاوە ئەندامدراوە  ئەنجامەكان باس لەوەدەكەن كە جۆ بایدن دەبێتە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.

بیروڕا
20-07-2020

یوئێن: كۆرۆنا 100 ملیۆن هەژار لە جیهان زیاد دەكات

ئەنتونبۆ گوتیریس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە وتارێكی تایبەتدا لە رێورەسی ساڵیادی لە دایبوونی نیڵسۆن ماندێلادا  ڕایگەیاند:  تا دێت هەژاریی لە جیهاندا روو لە زیاد بوون دەكات و بەهۆیی كۆرۆناشەوە 100 ملیۆن هەژار لە جیهاندا زیاتر  دەبێت. ئەنتۆنیۆ لە درێژەی وتارەكەیدا وتی : کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ئەمە یەكەمین جارە جیهان بە دۆخێكی ئابووری وەها قورسدا تێپەرێت و ئەو برسییەتییەی كە ئێستا لە جیهاندا بوونی هەیە پێشتر نەبووە. ئەنتۆنیۆ وتیشی: "ئێستا خەڵكەكان توانای بەرگە گرتنی ڕەگەزپەرستیان نەماوە ڕووداوی كوشتنی (جۆرج فلۆیۆد) ئەو ڕەشپێستەی لەلایەن پۆلیسی ئەمریكییەوە كوژرا ئاماژەیە بۆ ئەوەی ناتوانن چیتر خەڵك لە جیهاندا بەرگەی جیاوازییەكان بگرن".

بیروڕا
20-07-2020

فەرمانبەران فۆرمی زیانیاریی پڕدەكەنەوە

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئاشكراكردنی  زانیاریی دروست لەسەر فەرمانبەران و پلە ودەرماڵەیان فۆرمی زانیارییان پێ پڕدەكاتەوە. تۆڕیی میدیایی باڵكێش زانیویەتی  لە بەرنامەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان فۆڕمی زانیاری ئاراستەی سەرجەم وەزارەكان دەكات، تا لەرێگەی ئەو فۆرمەوە زانیاری دروستی مووچەخۆران دەستبخات و ئاسانكاریی بۆ كاریی چاكسازیی بكرێت. بەپێی ئەو زانیاریانەی تۆڕیی میدیایی باڵكێش دەستی كەوتووە لە بارەی فۆرمەكەوە، لە فۆرمەكەدا ناو و ناونیشانی تەواو و بڕوانامە و ساڵی دامەزراندن و پلە و هەموو زانیارییەكی دیكە لەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆران كۆدەكرێتەوە، ئەوەش بە ئامانجی دەستكەوتنی تۆمارێكی دروستی زانیاری فەرمانبەران و دروستی و نادروستی دابەشكردنی پلە و دەرماڵەكانە.

بیروڕا
20-07-2020

مردن بە كۆرۆنا لە ئەمریكا تادێت زیاتر دەبێت

ئەمرۆ لە ئەمریكا مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا 143 هه‌زار كه‌سی تێپەڕاند و ئەو ژمارەیەش بە بەردەوام روو لەزیادبوون دەكات. ئەوە لەكاتێكدایە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا تا ئێستا  گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 833 هه‌زار و 271 كه‌س، و تادێت ئەو ژمارەیە روو لەزیادبوون دەكات. تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 143 هه‌زار و 289 كه‌س به‌هۆىڤایرۆسی كۆرۆناوە  گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ملیۆنێك و 802 هه‌زار و 338 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌ و توشبوون و گیان لەدەستدانیش لە ئەمریكا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تادێت زیاتر دەبێت.

بیروڕا
20-07-2020

ئێران مەحمود موسەوی بەتۆمەتی سیخوری لە سێدارەدا

كۆماری ئیسلامی ئێران  مەحمود موسەوی بەتۆمەتی سیخوڕی كردن بۆ ئیسرائیل و ئەمریكا  و پێدانی زانیاریی ورد و نهێنی لەسەر جوڵەكانی قاسم سولەیمانی لە سێدارەدا . دەسەڵاتی دادوەری ئێران  ڕایگەیاند:  بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە فەرمانی لە سێدارەدانی مەحمود موسەوی مەجد، کە تاوانباربو بە سیخوڕیکردن بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل جێبەجێکرا". وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران مانگی رابردوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردبوو: "یەکێک لە سیخوڕەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا کە زانیاری لەبارەی شوێنی قاسم سولەیمانی کۆکردبوەوە، فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە و بەم نزیکانەش فەرمانەکە جێبەجێ دەکرێت". مەحمود موسەوی مەجدی کەسێکی سەربازی نەبوەو ئەندامی سوپای پاسدارانیش نەبوە، بەڵکو وەک شۆفێر کاری لەگەڵ راوێژکارانی سەربازی ئێران لە سوریا کردوە، لەو چوارچێوەیەدا توانیویەتی زانیاری بدات بە هەواڵگیری ئەمریکا و ئیسرائیل.

1 2 ... 1127 1128 1129 ... 1142 1143