بیروڕا

فراكسیۆنی یەكێتی: هیچ داواكاریەكی فەرمیمان پێنەگەیشتوە كە لە پەرلەمان بكشێینەوە

20-07-2020
فراكسیۆنی یەكێتی: هیچ داواكاریەكی فەرمیمان پێنەگەیشتوە كە لە پەرلەمان بكشێینەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای ئەوەی دوێنێ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی كۆبوەوە، باس لەوە دەكرێت كە پێشنیاریی هەڵپەساردنی كارەكانی  فراكسیۆنی یەكێتی  و سەرۆكی پەرلەمان  پەسەند كراوە، ئەندامێكی پەرلەمانی ئەو حزبە باس  لەوەدەكات تا ئێستا دەوام دەكەن و هیچ نوسراوێكی رەسمیان لەلایەن یەكێتیەوە پێنەگەیشتووە، بۆ كشانەوە لە پەرلەمان.

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرابكرێت ، بە تۆڕیی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: ئێمەش لە میدیاكانەوە بیستومانە كە یەكێتی بڕیاریی هەڵپەساردنی كارەكانی فراكسیۆنەكەمانی داوە بەڵام تا ئێستا ئێمە وەك پەرلەمانتار دەوام دەكەین و هیچ  نوسراوێكی فەرمیمان لە یەكێتیەوە پێنەگەیشتووە؟

 هەر لەو بارەیەو ئەندامێكی دیكەی پەرلەمانی كوردستان، لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت، بە تۆڕیی میدیایی باڵكێشیی ڕاگەیاند: یەكێتی حزبێكی گەورەیە و بڕارەكانی بەتەواوەتی لە دەستی حزبەكەیدایە و حزبەكەی هەربڕیارێك بدات ئەوان جێبەجێیی دەكەن وەك بەشێك لە كاریی حزبایەتی خۆیان دەزانن.