قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهل ئەلحەق لەبارەی هەوڵەكانی سەرۆكی حكومەتی عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی دەروازە سنورییەكان رایگەیاند :" ئێمە بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی لە حكومەت دەكەین بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنورییەكان". وتیشی : " ئێمە جەخت لەوە دەكەینەوە پێویستە دەروازە سنورییەكانی هەرێمیش كۆنترۆڵ بكرێنەوە تەنها فۆكس نەخرێتە سەر دەروازە سنورییەكانی ناوەراست و باشووری عێراق". لەكۆتایی وتی : " پێمان باشە گرنگییەكی زۆر بدرێت بە دۆسییەی كارەبا و خزمەتگوزاری چونكە لە دۆسییەكانی تر زیاتر پەیوەندییان بە تاك و كۆمەڵگا هەیە".
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، '' ئەو هاوڵاتیانەی كە لە ئێستادا تمەن دەكڕن و لەماڵەوە دایدەنێن بەمەبەستی قازانج كارێكی باش نیە. سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند '' له ئێستادا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی تمه‌ن ده‌كڕن به مه‌به‌ستی قازانج، له ماڵه‌وه دایده‌نێن تاكو دواتر به نرخێكی گرانتر بیفرۆشنه‌وه كارێكی دروست نیه ده‌كرێت توشی زه‌ر و زیان بن چونكه وەکو قومار وایە، هاوڵاتیان ئازادن له كڕینی''. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاوڵاتیان ده‌توان ته‌نها بڕێكی كه‌م تمه‌ن بكڕن ته‌نها به‌شی سه‌فه‌رێك یاخود به گوێره‌ی پێداویستی و بارودۆخی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی ته‌مموز دابینكراوه و فەرمانبەران موچەی تەواوەتی وەردەگرن. ڕۆژی دووشەممە 20-7-2020، عەبدول هادی سەعداوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تەمموز بەتەواوی دابینکراوە، بەڵام هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی وەزارەتی داراییمان نەبیستووە ئایا دەتوانرێت پێش جەژنی قوربان خەرجبکرێت یاخود بەپێی خشتەی جێگیرکراو بۆ هەر وەزارەتێک دابەشدەکرێت." ئاماژەی بەوەشکرد، "دواکەوتنی موچە لە مانگی رابردوو بەهۆی کێشەی هونەری لە پەسەندکردنی یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەکییەوەبوو، یەکێکی دیکەش لە هۆکارەکان، دواکەوتنی ئاگاداری لە بانکی ناوەند و وەزارەتی دارایی بوو بۆ خەرجکردنی موچە".
ئەمڕۆ دوو شەممە (20ی تەموزی2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 42 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 40 دۆلار و 34 سەنت فرۆشراوە. بەڕای شارەزایانی بواری نەوت بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی کۆرۆنا لە بەشێکی وڵاتان و بەردەوامی رێکەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، نرخی تا ماوەیەکی داهاتوو بە جێگیری دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە (20 ی تەموزی2020) نرخی دراو لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە: نرخی 100 دۆلار بە 124 هەزار و 100دینارنرخی 100 یۆرۆ بە 139 هەزار دینارنرخی 100 پاوەن بە 153 هەزار و 500 دینارنرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 5 هەزار و 900 دینارنرخی 100 لیرەی تورکی بە 18 هەزار دینار
تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م تێستی چواره‌م
تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م تێستی سێهه‌م
تێستی دووه‌م تێستی دووه‌م تێستی دووه‌م تێستی دووه‌م تێستی دووه‌م تێستی دووه‌م تێستی دووه‌م تێستی دووه‌م تێستی دووه‌م تێستی دووه‌م تێستی دووه‌متێستی دووه‌م تێستی دووه‌م تێستی دووه‌م تێستی دووه‌م تێستی دووه‌م تێستی دووه‌م تێستی دووه‌م تێستی دووه‌م تێستی دووه‌م تێستی دووه‌م ر ر ر ر تێستی دووه‌م
تێستی یه‌كه‌م تێستی یه‌كه‌م تێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌متێستی یه‌كه‌م
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن وكۆرۆنای ڕاگەیاند و بەپێی ڕاگەیەنراوەكە تەنها ئەمڕۆ 88 كەس گیانیان لەدەستداوە. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق،رایگەیاند: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 16 هه‌زار 498 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و 2 هه‌زار و 163 كه‌سی دیكه به په‌تاكه توشبوون.
زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی رایگەیاند: ڤاکسینی دژە کۆرۆنای دروستکردووە و لە چەند مانگی داهاتوودا کاری لەسەر دەکرێت. بەشی دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە زانکۆی ئۆکسفۆرد رایانگەیاند: ئەنجامەکانی ڤاکسینەکەمان تائێستا ئەرێنی بووە و حکومەتی بەریتانیاش داوای دروستکردنی 100 ملیۆن ڤاکسینی کردووە. ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڤاکسینەکە لە 1077 کەس دراوە و دەرکەوتووە، خوێنی سەرجەمیان بەهۆی ڤاکسینەکەوە دژە تەن و خڕۆکەی سپی دروستکردووە، ڤاکسینەکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر سیستەمی بەرگری مرۆڤەکان دەبێت و بەهێزی دەکات، دەتوانێت بەرگری 100% دروستبکات.
ماڵپەڕیی ستۆپت ئیندیپەیدن راپۆرتێك دەربارەی پارچە ئاسەوارێك دەخاتەروو كە تێیدا باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا چۆن توانیویەتی كۆماریی ئیسلامی ئێران بخەڵەتێنێت و یاریی بە كەسایەتییە سیاسیە گەورەكانی ئەو وڵاتەبكات. ستۆپت ئیندیپەیدن رووداوەكە بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ئێوارەی ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٣ ،کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی چاوپێکەوتنی نێوان ئۆباما و رۆحانی سەرۆکی ئێرانی نیشان دەدا، ئۆباما پارچە شوێنەوارێکی زیوی بەدەستەوەبوو وتی ئەم پارچە شوێنەوارە زیوە نرخەکەی یەک ملیۆن دۆلارە. دەشڵێت ئەو پارچە شوێنەوارە تەمەنی ٢٧٠٠ ساڵە و لە ئێرانەوە گەیشتووەتە بازاڕی بازرگانی شوێنەوار لە نیویۆرک،و ئۆباماش باس لەوەدەكات كە بەڕێوبەرایەتی گومرگی ئەمریكا دەستی بەسەرپارچە ئاسەوارەكەدا گرتووە و ئەمریكاش وەک نیازپاکییەک دەیگەڕێنینەوە بۆ گەلانی ئێران. ئەم هەواڵە ئێرانیەكان دڵخۆش دەكات و محەمەد علی نەجەفی، بەرێوەبەری شوێنەوار و گەشتوگوزاری ئێران کە ئەوکات گەیشتبووە نیویۆرک لەگەڵ سی ئێن ئێنی گفتۆدەكات و دەڵێت:" ئەم شوێنەوارە وەک یادگارییەکی ئەمریکا بۆ ئێرانییەکان وەردەگرین."کاتێکیش کە گەڕایەوە بۆ ئێران ، لە فڕۆکەخانەی میهرئاباد لە تاران لە بەردەم میدیاكاندا وتی: "هیوادارم ئەمە سەرەتایەک بێت بۆ گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارەکانی تری ئێران لەدەرەوە"! ووێنە: محەمەد علی نەجەفی، بەرێوەبەری شوێنەوار و گەشتوگوزاری ئێران دوای دوو هەفتە، هەر لە شاری نیویۆرک و لە مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان پرۆفیسۆر ئۆسکار وایت موسکارێللا، بە میدیاکانی راگەیاند: ئەو پێکە، ریتۆنەی ئۆباما داویەتی بە رۆحانی تەنها یەک عەیبی هەیە، ئەویش ئەوەیە تەزویرە، و تەمەنی تەنها ١٤ ساڵە نەک ٢٧٠٠ ساڵ. وتیشی: ئەو پارچەیە قاچاخچییەكان دروستیان کردووە و دواین جار بە نۆسەد و نەوەد و پێنج هەزار دۆلار فرۆشراوە و هیچ پەیوەندیەكی بەپارچ ڕاستەقینەكەوەنییە. كورد و پارچە شوێنەوارەكە دوابەدوایی ئەو بابەتە بەشێكی زۆر لە ڕۆژنامەنوسان و كەسایەتی كورد كەوتنە گفتوگۆ كردن لەسەر ئەو پرسە و هەندێک لەمیدیا کوردییەکان نوسیبویان ، دەبوو ئێمە وەک کورددەبێت داوا بکەین ئەو شوێنەوارە گرنگە بدرێتەوە بە کورد، چونکە هی میدییەکانەو لە ئەشکەوتی کاڵماکەرەی لای لوڕستان دۆزراوەتەوە و بردراوە بۆ بازاڕەکانی نیویۆرک. ووێنەی چارچە شوێنەوارەكە چیرۆكی پارچە شوێنەوارەكە لە بەیروت قاچاخچییەک هەیە بەناوی ئەبو توعمە، خۆی و براکەی لە شاری بازل ی سویسرا و لە نیویۆرک دوکانی ئەنتیکەخانەیان هەیە، لە ساڵی ١٩٩٩ ئەم پارچە ساختەیەیان دروستکردووەو فرۆشتویانە بە ملیاردێریێكی مەکسیکی پاولا کوسی لە شاری زوریخ و ووتوویانە لە سوریا هێناومانە. دواتر ئەم پارچەیە دەگاتە نیویۆرک و لەوێ پرۆفیسۆر موسکارێللا ئەم پارچەیەی بەرچاو دەکەوێت، كە نیشانی مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان درابوو، چونکە لە ٢٠١٢ موسکارێللا باسی کردبوو وتبووی ساختەیە، هەر لەبەر ئەوەش بوو کە لە بازاڕی نیویۆرک لێی گەڕابوون تا لەکاتی فرۆشتنیدا بە ٩٩٥ هەزار دۆلار لەلایەن گومرگی ئەمریکاوە گیراو و درایە ئۆباما بۆ ئەوەی بابەتەكەی ئێرانی پێدروست بكرێت. ئەمە یەكێكە لەو بابەتە گرنگ و گەورانەی كە لەنێوان ئێران و ئەمریكادا بە گەورەترین ئابڕوچونی سیاسیی ئێرانیەكان ناو نرا و بە ئۆباماش دەوترا شەیتانەكەی تاران. سەرچاوەhttps://www.scoop.co.nz/stories/HL1310/S00063/a-fake-americas-souvenir-to-the-iranian-people.htm?fbclid=IwAR0K4MCGxHLCl5ga5fqH39f0QCy_4UoVVwC1-W1SyeelU0MCLJFLX5UFfBM https://www.rferl.org/a/iran-us-gift-fake/25136619.html?fbclid=IwAR3mmE00aAf5uiBMgANHFAPBLvZXEkCdjuGFaZb3EFfQn6SyNTNb51QhL-o