لاهور شێخ جەنگی هێزێکی تایبەتی چەکدار دروست دەکات و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی ناو یەکێتیش پەلکێش دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکیش، هێزەکەی لاهور جەنگی زیاتر لە هەزار کەسن و لەلایەن پۆڵات و ئاسۆی برایەوە سەرپەرشتییان دەکرێت و ڕێبوار حامید حاجی غالیش یەکێک دەبێ لە فەرماندەکانی.
بەپێی زانیاریەکان، هێزەکەی لاهور جەنگی رەنگە ناوی (دووپشک) بێت و لۆگۆکەشیان هەر دووپشک بێت.
تائێستا کەسانی نزیکی لاهور جەنگی ئەمەیان پشتڕاست نەکردوەتەوە.