ئامادەین هەولێر و بەغدا لێکنزیک بکەینەوە

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 09-01-2023 لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا وتی، ئێران، “پەیوەندیی نزیکی لەمێژینەی لەگەڵ رێبەران و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە. هەر کات دۆستان و برایانی عێراق پێویستیان بەوە بووبێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توانا و رۆڵی ئەرێنی و پەیوەندیی نزیکی خۆی کەڵک وەربگرێت بۆ نزیککردنەوەی روانگەکانی نێوان هەولێر و بەغدا یان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان رۆڵێک بگێڕێت، درێخی لە گێڕانی ئەو رۆڵە نەکردووە.”

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی “باوەڕی پتەوی بە سەقامگیریی عێراق و بەهێزبوونی پێگەی عێراقێکی یەکپارچە لە ناوچەکەدا هەیە. نەک هەر بە قسە، بەڵکو بە کردەوەش ئەوەی پیشانداوە و لەو چوارچێوەیەدا بە بەردەوامی پشتیوانی لە گەل و حکومەتی عێراق، عێراقی یەکپارچە و یەکدەست کردووە و هەوڵ بۆ ئەوە دەدات.”

لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کەنعانی ئەوەی خستەڕوو، “دەزانن کە ئێمە دوو کۆنسوڵخانەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە، کە لە هەولێر و سلێمانین؛ لەو چوارچێوەیەشدا پەیوەندییەکی بەردەوام لەنێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێم[ی کوردستان] هەیە. پەیوەندییەکەمان لەسەر بنەمای نیازپاکی و دۆستایەتییە.”

ھەواڵی زیاتر