تورکیا بەشە بودجەی هەدەپەی راگرت

دادگای دەستووریی توركیا، بڕیاریدا بەشە بودجەی پارتی دیموکراتی گەلان -هەدەپە بۆ ساڵی 2023 بۆ ماوەیەكی كاتی رابگیرێت.

ئەمڕۆ پێنجەشەممە 5ی 1ی 2023، لەسەر داوای داواكاری گشتیی توركیا، كە هەدەپەیان تۆمەتبار كردووە بەوەی بە نهێنی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكەدا هەیە، داوایان لە داگای دەستووریی توركیا كردووە، كە بەشە بودجەی هەدەپە رابگرێت، لەبارەی ئەو داوایەش، دادگای دەستووریی توركیا كۆبووەوە.

لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆیدا، دادگای دەستووریی توركیا بڕیاری داوە، “بۆ ماوەیەكی كاتی” بەشە بودجەی هەدەپە رابگیرێت و هیچ بڕە پارەیەكیان بۆ خەرج نەكرێت.

ھەواڵی زیاتر