‎خاوەنی نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو خۆی کوشت

بەهۆی دابەزاندنی بەهای تمەنی ئێرانی، ئاڵوگۆڕکارێکی بازاڕی دراوی هەولێر لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسەی خۆی کوشتووە، ناوی مستەفا بۆڵی-یە، نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی هەبوو، مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دراوی دەکرد بەتایبەتی تمەنی ئێرانی، کوڕەکانیان لە ماوەی رابردوودا تمەنی زۆریان کڕیوە، ئەم ماوەیە کە تمەن زۆر دابەزیوە، رەنگە زەرەری زۆریان کردبێت، بەڵام تائێستا کەس هۆکاری خۆکوشتنەکەی نازانێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان،”ئەو کەسە چەندین ساڵە لە بازاڕی دراوی هەولێر ئیشی دەکرد، کەسێک ناسراو و رێزلێگیراو بوو لەلایەن مامەڵەکارانی بازاڕی دراوی هەولێر.

ئەو کەسە دانیشتووی گەڕەکی هەولێر نوێ بووە، ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی کوشتووە.

ھەواڵی زیاتر