شەڕە گەورەکە دەستیپێکرد؛ ئێران هێرشی کرد
میدیای ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران بۆ سەر ئەمریکا دەستی پێکردووە.
میدیای ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمریکی و ئیسرائیلییەوە دەڵێت: ئێران دەستی بە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل کردووە و دەیان درۆنی ناردووەتە سەر ئاسمانی ئەو وڵاتە.
لەلایەکی تریشەوە، بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکی ئیسرائیل دەڵێ: وڵاتەکەمان ئامادەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئێران.