کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی - عێراقی دەکات

24-11-2024
مەسرور بارزانی  پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی - عێراقی دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ دووشەممە 11/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بارۆنێس ئێما نیکلسن، سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی - عێراقی IBBC کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی - عێراقی کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرایەوە.