بە تۆمەتی ئەوەی چاتبۆتی ژیریی دەستکردی "ChatGPT" هۆکار بووە لە پاڵنانی کوڕەکەیان بۆ خۆکوشتن ,بنەماڵەی مێردمنداڵێکی لوبنانی بە ناوی ماتیاس حەبیب، لە دادگای باڵای ویلایەتی کالیفۆرنیا لە شاری سان فرانسیسکۆ، سکاڵای یاساییان دژی کۆمپانیای "OpenAI" و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە سام ئاڵتمان تۆمار کرد.
بنەماڵەکە ڕایانگەیاند: ماتیاس تەمەنی 15 ساڵ بووە و هیچ کێشەیەکی تەندروستیی دەروونی یان ململانێی خێزانی نەبووە، بەڵکو قوتابییەکی زیرەک و سەرکەوتوو بووە. بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2026 و دوای پرسیارکردن لەبارەی کتێبە فلسفییەکان، ژیریی دەستکردەکە بۆ ماوەی 3 مانگ گفتوگۆی لەگەڵدا کردووە و بەرەو فیکری عەدەمییەت و بوونگەرایی بردووە، و جەختی لەوە کردووەتەوە کە خۆکوشتن رەفتارێکی "هێمن و بەڕێزانەیە".
هەروەها بنەماڵەکەی ئاماژەیان بەوە داوە کە لە 30ـی ئاداری 2026، ماتیاس بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە ChatGPTی پرسیوە ئایا کۆتایی بە ژیانی بهێنێت یان نا، بەڵام بەرنامەکە لەگەڵ زانینی تەمەنی بەکارهێنەرەکە کە خوار 18 ساڵ بووە، هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان یان خێزانەکەی نەناردووە، تاوەکو لە 22ـی نیسانی 2026 گیانی لەدەستداوە. خێزانەکەی " دەزگای ماتیاس حەبیب"یان دامەزراندووە بۆ پاراستنی منداڵان لە مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد.