کوردستان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەکات

09-11-2024
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژی شەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نەسروڵڵا ڕەشنوودی كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر كرد، كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی و ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.

لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپاتكرایەوە، هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی كونسوڵی گشتی ئێرانی لە هەولێر كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.