کوردستان

تەمێکی چڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

04-11-2024
تەمێکی چڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە فەرمانگەی کەشناسی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند: لە ئەنجامی باران بارینی دوو رۆژی رابردوو، زیادبونی رێژەی شێی زەوی پێشبینی دەكرێت بۆ سبەینێ سێشەممە، تەم بەشێكی زۆری پارێزگاكانی خوار و ناوەڕاست و هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

بە پێی پێشبینی بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە فەرمانگەی کەشناسی، ڕێژەی تەمەکە زۆرە و بە چڕی ناوچەکان دادەگرێت، ئەمەش وادەكان ئاستی بینین لە كاتژمێرەكانی بەیانییان زۆر زۆر کەم ببێت.

بۆیە داوا لە شۆفێران دەکرێت، بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی خۆتان رێوشوێنەكانی هاتووچۆ و خۆپارێزی زیاتر بگرنەبەر.