کوردستان

وادەی دابەشكردنی هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ئاشكرا دەکرێت

05-10-2024
وادەی دابەشكردنی هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ئاشكرا دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لەم هەفتەیە هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: سبەی بڕە پارەی هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی پێشمەرگە و دووسبەی دەست بە دابەشكردنی بڕە پارەكە دەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش دا، ئەم مانگە بڕی شەش هەزار دینار بۆ هەر پێشمەرگەیەك زیاد كراوە و بڕی هاوكارییەكە دەبێتە 407 هەزار دینار.