کوردستان

گەوڕەترین کارگەی بەرهەمهێنانی مۆبایل لە هەولێر دەکرێتەوە

20-09-2024
گەوڕەترین کارگەی بەرهەمهێنانی مۆبایل لە هەولێر دەکرێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە هەولێر گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی مۆبایل لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، دەست بەبەرهەمهێنان دەکات.

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: ”لە ھەولێر گەورەترین کارگەی دروستکردنی مۆبایل لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستی بە بەرھەمھێنان کرد.”

دەستەی وەبەرھێنان بلاویکردەوە: ”کارگەکە،ناوی ئینفینیکسە و تایبەتە بە دروستکردنی مۆبایل.”

باسی لەوەشکردووە: “کارگەکە بە یەکەم کارگەی بەرھەمھێنانی مۆبایلی زیرەک دادەنرێت لە ڕۆژھەڵاتی ناڤیندا، کە بە ھاوکاری شارەزایانی چینی لە بواری تەکنەلۆژیا مانگانە 30,000 مۆبایل بەرھەم دێنن.”

هەر بەپێی راگەیاندراوی دەستەکە: “کارگەکە دەیان ھەلی کاری ڕەخساندووە کە 97% دەستی کاری ناوخۆیین کە بەشێکیان کوردانی ئێزدی ڕزگار بووی دەستی دا*عشن.”