کوردستان

ڕاگەیەنراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە

16-09-2024
ڕاگەیەنراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر بنکەیەکی چەکدارانی پەکەکە کەسێک کوژراو و دووانی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئەیلوولی 2024، کاتژمێر 9:45ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بنکەیەکی کۆبوونەوەی ئەندامانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کردە ئامانج و، بەهۆیەوە کەسێک کوژراو و دووانی دیکەش بریندار بوون کە لە نێو کوژراو بریندارەکاندا بەرپرسی پەکەکە هەیە.