کوردستان

بانکى ڕەشید لەسەر چۆنیەتى فرۆشتنى دۆلار هەنگاوێکى نوێ دەگرێتەبەر

14-09-2024
بانکى ڕەشید لەسەر چۆنیەتى فرۆشتنى دۆلار هەنگاوێکى نوێ دەگرێتەبەر
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لەڕاگەیەنراوێکدا بانکی رەشید رایگەیاند، لەڕێگەی لقەکانیانەوە بەردەوامن لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکاندا.

دەشڵێت، " وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و پڕۆسەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لەڕێگەی لقەکانیانەوە لە فڕۆکەخانەکاندا بەردەوامە.

باسی لەوەش کردووە، لە ئێستادا هاوڵاتیان یەک رۆژ پێش وادەی گەشتکردنیان دەتوانن سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن لە فڕۆکەخانەکاندا و داواکاری بۆ وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی پێشکەش بکەن.