کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەنگلادێش لە عێراق دەکات

19-08-2024
مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەنگلادێش لە عێراق دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ دووشەممە 8/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد فەزلولباری، باڵیۆزی بەنگلادێش لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو. 
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی بەنگلادێشی کرد، بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
باڵیۆزی بەنگلادێش پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.