کوردستان

راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەی فەرمانبەران

29-06-2024
راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەی فەرمانبەران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

دوای تەواو کردنی سەرجەم ڕێکارەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٤/٦/٢٧ لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشارستانی و سەربازیەوە ئامادەکراو ڕەوانەی بەغداد کرا.

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ، سەرجەم لیستەکان لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا.   

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٤/٦/٢٩