ئەمساڵ 13 حاجیی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە سعوودییە، گیانیان سپاردووە.
دوای ئەوەی ئەمرۆ دووشەممە، حاجییەکی دیکەی هەرێمی کوردستان بەناوی حەمید ڕەحیم موختار، دانیشتووی ناوچەی گەرمیان، لە سعوودییە دۆخی تەندروستی تێکچوو و گیانی سپارد، ژمارەی ئەو حاجییانەی لە کاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە سعوودییە، گیانیان سپاردووە، گەیشتە 13 حاجی.
ئەمساڵ چوار هەزار و 685 حاجی لە هەرێمی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەشتی وڵاتی سعوودییەیان کردووە، لە کاتێکدا، کۆی ژمارەی حاجییانی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە دەگاتە 33 هەزار و 690 حاجی و لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە، چوونەتە حەج .