کوردستان

دواین زانیاری لەبارەی ئاگرەکەی گوێڕ

13-06-2024
دواین زانیاری لەبارەی ئاگرەکەی گوێڕ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

13 کاتژمێرە ئاگری پاڵاوگەکەی ڕێگەی هەولێر - گوێڕ بەردەوامە و لەئیستادا مەترسی نەماوە.

کاتژمێر 08:30 خولەکی شەوی چوارشەممەی ڕابردوو  ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت و گاز لە ڕێگەی گوێڕ کەوتەوە، تاوەکو ئێستاش نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.

نزیکەی 40 تیمی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن و بەشێکی زۆری ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە،  ئاگر تەنیا لە حەوزی خەزانەکان ماوە و پەرژینێک لە دەوری پاڵاوگەکە دروست کراوە، بۆ ئەوەی بۆ دەوروبەر تەشەنە نەکات، پێشبینی دەکرێت تاوەکو دوای نیوەڕۆ بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ بکرێت.

تاوەکو ئێستا  10 کەس بریندارن و هەشت کۆگا و نۆ  ئۆتۆمبێل سووتاون و سێ لە ئۆتۆمبێلەکان هی بەرگریی شارستانین، بەهۆی بەردەوامی ئاگرەکە تاوەکو ئێستا زیانەکانی دیکە نەزانراون.

ژێدەر

ئاڤا