کوردستان

لە کابینەی نۆیەمدا وەبەرهێنانی کشتوکاڵی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات

12-06-2024
لە کابینەی نۆیەمدا وەبەرهێنانی کشتوکاڵی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە کابینەی نۆیەمدا وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە سەدا 1.5 بۆ سەدا 10 زیاد بووە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەم لە کەرتی کشتوکاڵدا ڕایگەیاند، بەروبوومی هەنار، سێو و هەنگوین خرانە بازاڕی وڵاتانی کەنداو.

ئاماژەی بەوەدا، لەم کابینەیەدا مۆڵەت درا بە کۆمپانیای پاکێجکردن و بەرهەمهێنانی هێلکە و ماست و شیر و زەیتی زەیتون و چەندانی دیکە.

وتیشی : وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە 1.5% بۆ 10% زیاد بووە  و کاری زیاتریش دەکەین".