کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی ئەلهیلال دەکات

10-06-2024
مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی ئەلهیلال دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ دووشەممە 6/10 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە حەمید جەعفەر دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی ئەلهیلال کرد. 
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پڕۆژەکانی گرووپەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشی ژێرخانیی ئابووری و وزە کرایەوە .