کوردستان

لیستی مووچە ڕادەگەیێنرێت

09-06-2024
لیستی مووچە ڕادەگەیێنرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حکومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی پێنج ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 612 ملیار دینار داوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڕی 107 ملیار دینار گەیشت و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی چەند توێژێک کرا.

وابڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە یاخود سبەی دووشەممە 505 ملیار دیناری دیکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و لیستێکی نوێی مووچە ڕادەگەیێنرێت.

بە گەیشتنی پارەکە لش ڕاستەوخۆ لیستی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی مەدەنی ڕادەگەیێنرێت و پێش جەژن سەرجەمیان مووچە وەردەگرن.