کوردستان

مەسرور بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی کۆبوویەوە

30-05-2024
مەسرور بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی کۆبوویەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەبەغدا، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى عێراق به‌گشتى و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور تاووتوێ کرا. 
هەرودوولا هاوڕابوون له‌سەر پێویستیی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆى بنياتنه‌رانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە لە بەرژەوەندی سەرجەم پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

  • 1
  • 2