کوردستان

وەزارەتی تەندروستی هاووڵاتییان لە نرخ و كوالێتی دەرمان ئاگادار دەكاتەوە

13-05-2024
وەزارەتی تەندروستی هاووڵاتییان لە نرخ و كوالێتی دەرمان ئاگادار دەكاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، لە هەر شوێنێک دەرمان و پێداویستی بێ ستیکەر هەبێت، وەک تاوان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بەبێ کوالێتی کۆنترۆڵ بە دەرمانی نایاسایی و قاچاخ دادەنرێت، ڕێگەیەكی نوێش بۆ پشكنینی كوالێتی و نرخی دەرمان دادەنێت.

داواش لە هاووڵاتییان دەکات، ئەگەر دەرمان و پێداویستی بێستیکەری کوالێتیی کۆنتڕۆڵیان بینی، تیمی چاودێری ئاگادار بکەنەوە یان پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە بکەن.


ئاماژەبەوەش کراوە، کۆگا و کۆمپانیا و دەرمانخانەکان ئاگادار دەکرێنەوە، لە هەر شوێنێک دەرمان و پێداویستی بێستیکەر هەبێت، وەک تاوان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و خاوەنەکەی سزا دەدرێت.