کوردستان

پیاوێک بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیر دەکرێت

28-12-2023
پیاوێک بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیر دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی سۆران دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە راگەیاند.

رۆژی چوارشەممە 27/12/2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێكیان بەدەست گەیشت، كە تۆمەتبار بووە بەپێی مادەی (٧) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، ناوبراو داواکراو بوو لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، ئەمڕۆ لەلایەن بەشی پۆلیسی ڕواندز دەستگیر كرا و ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كرا.