کوردستان

ئەحمەد كەركووكی دەڵێ هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە و پۆلیسیش بە درۆی دەخاتەوە

23-12-2023
ئەحمەد كەركووكی دەڵێ هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە و پۆلیسیش بە درۆی دەخاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی پارێزگای كەركووك هەواڵی هەوڵی تیرۆركردنی یەكێك لە بەربژێرەكانی یەكێتی لە كەركووك بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێ تەقە لە ئۆتۆمبێلی هاوڕێیەكى ئەحمەد كەركووكی كراوە، كاتێك ئۆتۆمبێلەكە كەسی تێدا نەبووە.

ئەحمەد كەركووكی بەربژێری یەكێتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رای گەیاندبوو كە هەوڵی تیرۆركردنی دراوە، بەڵام پۆلیسی كەركووك لە ڕوونكردنەوەیەكدا رەتی دەكاتەوە.

لە روونكردنەوەی پۆلیسی كەركووكدا هاتووە كە ئەو هەواڵەى باس لە هەوڵی تیرۆركردنی بەربژێرێكی یەكێتی دەكات لە كەركووك دوورە لە راستیەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی گوللەی بەركەوتووە هی ئەو نەبووە و هی هاوڕێیەكی بووە.