کوردستان

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

22-12-2023
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

بەڕێز خاتوو زیبا تەها سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەم و هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی نوێی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم .
هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ڕێکخراوەکەتان دەخوازم لە خەبات و تێکۆشانتاندا بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ئافرەتان و بەهێزترکردنی ڕۆڵ و پێگەیان لە کۆمەڵگە و داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان، لەم پێناوەشدا، هەموو هاوکاریی و پشتیوانییەکی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە.

مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2023/12/22