کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کازاخستان لە عێراق و ئوردن دەکات

12-12-2023
مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کازاخستان لە عێراق و ئوردن دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ سێشەممە 12/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەیدەربێک توماتۆڤ، باڵیۆزی کۆماری کازاخستان لە عێراق و ئوردن کرد. 
باڵیۆزی کازاخستان خۆشحاڵیى خۆی بە سەردانکردن و پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان دەربڕی. 
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ له‌بارەی برەودان بە پەیوەندیى نێوان هەردوولا بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا، لەمبارەیەوە ئاماژە بە ڕۆڵی کارا و بەهێزی ڕەوەندی کوردستانی لە کازاخستان درا.