کوردستان

واژۆی گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیاری تر لەلایەن وەزارەتی داراییەوە واژۆ كرا

11-12-2023
واژۆی گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیاری تر لەلایەن وەزارەتی داراییەوە واژۆ كرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند:

وەزیری دارایی گرێبەستی وەرگرتنی ٢٠٠ ملیار دیناری لەبانکی ڕەشید واژۆ کرد. ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/١٢/١١ بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە شاری بەغداد گرێبەستی وەرگرتنی ٢٠٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگای بانکی ڕەشیدەوە واژۆ کرد. لەچەند ڕۆژی ڕابردوشدا بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لەبەغداد سەرجەم ڕێکارەکان و گرێبەستی وەرگرتنی ٥٠٠ ملیار دینارمان لە ڕێگای بانکەکانی ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە واژۆ کردوووەو چاوەڕوانین لەنزیکترین کاتدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢