کوردستان

چەند چەکدارێک لە سلێمانی ھەڵیانکوتایە سەر بنکەیەکی پۆلیس

10-12-2023
چەند چەکدارێک لە سلێمانی ھەڵیانکوتایە سەر بنکەیەکی پۆلیس
قەبارەی نووسین:
A A 21px

چەند چەکدار هەڵیانکوتایە سەر بنکەی پۆلیسی تاسلوجەی سلێمانی و؛ بەھۆیەوە دوو پۆلیس گەیەندرانە نەخۆشخانە.

چەند چەکدارێک لە سلێمانی هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەی پۆلیسی تاسلوجە و دوو پۆلیس برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10-12-2023، چەند چەکدارێکی کۆماندۆی یەکێتی هەڵیانکوتایە سەر بنکەی پۆلیسی تاسلوجە و دوو پۆلیس برینداربوون و بەپێی زانیارییەکان، دوو کەس کە رێککاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر و ئۆتۆمبێلێکیان لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەرداگیراوە، بە چەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەکە و دوو پاسەوانی بنکەکەیان بریندار کردووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شار-ی سلێمانی.