کوردستان

بە مووشەک ھێرش دەکرێتە سەر بارەگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

08-12-2023
بە مووشەک ھێرش دەکرێتە سەر بارەگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت: بە مووشەک هێرشکراوەتە سەر بارەگاکەیان لە بەغدا.

ئەمڕۆ هەینی 2023/12/8 ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، "لەلایەن گرووپە لە یاسا دەرچووەکانەوە بە مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و زیان بە باڵەخانەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گەیشتووە."

ئەرشەد حاکم جەختی کردەوە کە دەزگاکەیان بەدواداچوون دەکات بۆ ئەم کردەوە تاوانکارییە.

ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ ھەینی به‌ مووشه‌ک هێشكرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری به‌غدا.