کوردستان

پێكدادانی نێوان چەكدارانی داعش و هێزەكانی عێراق دەستی پێکرد

02-12-2023
پێكدادانی نێوان چەكدارانی داعش و هێزەكانی عێراق دەستی پێکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە گوندی گوڵتەپەی سنووری ناحیەی قەراج، تیرۆریستانی داعش و هێزەكانی عێراق رووبەرووی یەكتر بوونەتەوە و شەڕ بەردەوامە.

ئەمرۆ شەممە 2/12/2023 تیرۆریستانی داعش و هێزەكانی عێراق لە گوندی گوڵتەپەی سنووری ناحیەی قەراج، رووبەرووی یەكتر بوونەتەوە و شەڕ بەردەوامە و چەكدارانی داعش بەشێک لە خانووە كورد نیشینەکانی گوندەكەیان تەقاندەوە.


بەپێی زانیارییەكان لەرووبەربوونەوەكەدا سێ سەربازی سوپای عێراق كوژراون و 15ی دیكەش برینداربوون،ژمارەی كوژراوانی چەكدارانی داعش-یش دیار نییە.