کوردستان

قوتابییه‌ك له‌ناو پۆلدا قوتابییه‌كی هاوڕێی دەکوژێت

28-11-2023
قوتابییه‌ك له‌ناو پۆلدا قوتابییه‌كی هاوڕێی دەکوژێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ی 11ی 2023، له‌ قه‌زای سێمێل له‌ سنووری پارێزگای دهۆك، قوتابییه‌كی پۆلی 11ی ئاماده‌یی كوژرا.


ئاشكرا كراوه‌ كه‌ له‌ قوتابخانه‌ی نه‌ته‌وه‌‌ له‌ سێمێل قوتابییه‌ك له‌ناو پۆلدا هاوڕێیه‌كی قوتابیی خۆی به‌ چه‌كی جۆری ده‌مانجه‌ ته‌قه‌ی لێ كرد و كوشتی، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرد.

بەگوێرەی زانیاریەکان، قوتابییە کوژراوەکە ناوی مستەفا فەهمی، کە تەمەنی 16 ساڵانبووە.