کوردستان

زانکۆی سەلاحەدین یەکەمی هەموو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت

16-11-2023
زانکۆی سەلاحەدین یەکەمی هەموو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوێنێ چوارشەممە 15/11/2023 ڕانکی زانکۆکان دیاریکرا و زانکۆی سەلاحەدین لە Times Higher Education Arab University rankings ۲٠۲۳ پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی بەدەستهێنا.

جێگای ئاماژەپێدانە زانکۆی سەلاحەدین مانگی یەکی ئەمسال وەک یەکەم زانکۆ لە عێڕاق دیاریکرا لە سایتەیشن و ڕێژەی لێوەرگرتن لەسەرچاوەکان.