کوردستان

لە سلێمانیش ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام دەکرێت بە پارە

13-11-2023
لە سلێمانیش ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام دەکرێت بە پارە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی تاوتوێی پرۆژەیەکی کردوە کە راگرتنی ئۆتۆمبیل لە چەند شەقامێکی سلێمانی بکرێنە پارە، یەکێک لەو شەقامانەش شەقامی سالمە.

دوای ئەو پڕۆژەیەی شاری هەولێر، شارەوانی سلێمانیش ڕایگەیاند ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی دەکەن بە پارە.

​لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند ”ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی تاوتوێی پرۆژەیەکی کردوە کە راگرتنی ئۆتۆمبیل لە چەند شەقامێکی سلێمانی بکرێنە پارە، یەکێک لەو شەقامانەش شەقامی سالمە”.

بەپێی وتەی لەیلا عومەر، دیراسەی پرۆژەکەیان کردوە و لە ئێستادا لەتاوتوێی لایەنە یاساییەکەیدان.

بلەپێی زانیارییەکان، دوای تەواو بوونی دیراسەی تەواوی پڕۆژەکە، ئەوا تەواوی پڕۆژەکە دەدرێت بە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە.