کوردستان

بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات 

24-10-2023
بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات 
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وابڕیارە بۆ تاوتوێكردنی كۆمه‌ڵێك پرس شاندێکی باڵای گۆڕان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆببێتەوە.

به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢٤/١٠/٢٠٢٣ لە شاری ھەولێر، بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام  بۆ تاوتوێكردنی پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و رەوشی سیاسی و ئابووریی ھەرێم و پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغداد و خۆئامادەکردنی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر ئەو رەوش و گۆڕانکاریانەی لە عێراق و ناوچەکە ھەن كۆده‌بنه‌وه‌.