کوردستان

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دوو کەس دەستگیر دەکەن

03-10-2023
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دوو کەس دەستگیر دەکەن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بڕی زیاتر لە (٥)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

دوای وەرگرتنی بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەپلانێکی وردو تۆکمە ئەمڕۆ رێککەوتی ٣ی ١٠ی ٢٠٢٣ توانیان (٢) دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە خەڵکی شارۆچکەی قەڵادزێن.
لەکاتی دەستگیرکردنیان بڕی (٥) پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵیان پێگیرا کە نیازیان وابوو بۆ ناو شاری هەولێر بیگوازنەوە .

هەردوو تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوەو بە گوێرەی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقڵیەکان رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.
٣ی ١٠ی ٢٠٢٣