کوردستان

لە سلێمانی تەقە لە دوو برا کرا و یەکێکیان کوژرا

28-09-2023
لە سلێمانی تەقە لە دوو برا کرا و یەکێکیان کوژرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە سلێمانی تەقە لە دوو برا کرا و بریندار کران، دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

قوربانییەکان، کوڕی حەسەنی کەبانچی-ن، کە ماوەیەک لەمەوبەر گیانی لەدەستدا و وا بڵاوکرایەوە کە خۆی کوشتووە.

دوای ڕووداوەکە ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، "دەزگای ئاسایشی هەرێم بکوژی هاوڵاتی ( ڕ ، ح ) کوڕی وەستا حەسەنی کەبابچی دەستگیردەکات".

دەشڵێت "هۆکاری کوشتنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەمەقاڵێ و دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل" .