کوردستان

لە سلێمانی تەقینەوە لە ماڵی ئەفسەرێکی پێشمەرگە روویدا

17-09-2023
لە سلێمانی تەقینەوە لە ماڵی ئەفسەرێکی پێشمەرگە روویدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2023، لە گەڕەکی کانی کوردەی شارەکە، تەقینەوەیەک لە ماڵی ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە روویدا و بەهۆیەوە ئەفسەرەکە گیانی لەدەستداوە.

ئەفسەرەکەی وەزارەتی پێشمەرگە پلەی 'موقەدەم'ـی هەیە و بە گوێرەی زانیارییەکانی، بەشێک لەو بۆمبانەی لەسەر بانی خانووەکەی بوون و بۆ راوکردنی ماسی بەکاردەهێندران، تەقیونەتەوە و بەهۆیەوە ئەو ئەفسەرە گیانی لەدەستداوە.