ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:'' لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزاری و دەستی ئاوەدانی، بە گوژمەی (30ملیار دینار) دەرخستە بۆ چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جیا جیای گەڕەکەکانی شاری ھەولێر ئامادەکراوە، ''
پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند:'' لەماوەی رابردوودا بە گوژمەی (10ملیار دینار) چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جێبەجێکراون، کە بەشێکیان لە قۆناغی جێبەجێ کردندان و بەشێکی تریشیان لەتەندەرینە لە پارێزگای هەولێر لەسەر داھاتی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ''
گوتیشی:'' پڕۆژەکان تەواوکردنی لوپی شەقامی 120م رێگای مەخموور و دروستکردنی باخچەیە، یەکەم جاریشە لە ھەولێر پڕۆژەی دانانی رێڕەوی ھاتووچۆ بۆ نابینایان لە چواردەوری بازاڕی ھەولێر دادەنرێت.
ئەوەشی خستەروو:'' پلان داڕێژراوە بۆ سەرجەم گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی هەولێر، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان ئەنجامبدرێت و رێگاکانیش چاک بکرێنەوە.