کوردستان

لەژێر فشاری خۆپیشاندەران ڕێگای کەرکوک - هەولێر کرایەوە

03-09-2023
لەژێر فشاری خۆپیشاندەران ڕێگای کەرکوک - هەولێر کرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک بۆ کردنەوەی رێگەی سەرەکی نێوان کەرکووک-هەولێر، شەوی ڕابردوو ئەو مانگرتووانەی خێوەتیان هەڵدابوو بۆ داخستنی رێگەکە، شوێنەکانیان چۆڵکرد و رێگەکەش لەژێر فشاری خۆپیشاندەرانی کورد لە کەرکووک کرایەوە.

لە پۆستێکی راکان سەعید جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) هاتووە،  "سەردانی خۆپێشاندەرانی بەردەم بارەگەی سەرکردایەتی کرد و لەبارەی فەرمانەکانی سەرۆکوەزیران قسەی لەگەڵ کردن. خۆپێشاندەرانیش بڕیاردەدەن چادرەکانیان بکشێننەوە، کۆتایی بە مانگرتن بێنن و رێگەکە بکەنەوە."