کوردستان

خۆپیشاندانەکانی کەرکووک ئاڵۆزی تێکەوت

02-09-2023
خۆپیشاندانەکانی کەرکووک ئاڵۆزی تێکەوت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

خۆپیشاندانی عەرەب و تورکمانی کەرکووک هەفتەیەکە بەردەوامە و رێگەی سەرەکی کەرکوک-هەولێر یان داخستووە. لە بەرامبەردا ئەمڕۆ کورد لە گەڕەکی ڕەحیماوا دەستی بە خۆپیشاندان کرد.

لە خۆپیشندانەکاندا ئاڵۆزی دروست بووە و تائێستا چەند ئۆتۆمبێلێک سووتێنراون، هێزەکانی کەرکوکیش هەوڵدەدەن رێگری لە کوردەکان بکەن.

ئێستا هەردوو لای خۆپیشاندەران خەریکە دەگەنە یەکتر و مەترسیی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی هەیە.
بەپێی زانیارییەکان، لە خۆپیشاندانەکەدا گەنجێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی کەرکوک برینداربووە.