کوردستان

مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەی شاعیرێکی عێراقی دەکات

01-09-2023
مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەی شاعیرێکی عێراقی دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمرۆ هەینی، 1/9/2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی شاعیری عێراقی (کەریم عێراقی) کرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی:

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شاعیری ناوداری عێراقی کەریم عێراقی دەکەم و هاوخەمیانم . خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامیش بە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هاوڕێ و ئاشنایانی ببەخشێت .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان