کوردستان

بۆچی بافڵ تاڵەبانی و قوبادی برای لە تورکیان؟

30-08-2023
بۆچی بافڵ تاڵەبانی و قوبادی برای لە تورکیان؟
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست باڵکێش کەوتوون، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی برای بە سەردانێک لە ئەنقەرەن.

باڵکێش زانیویەتی، سەردانەکەی هەردوو برا لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی بووە لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هەولێر.

بەپێی زانیارییەکان، سەردانەکە بۆ رازیکردنی تورکیایە بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی و کەمکردنەوەی بۆردومانەکان.

هەروەها یەکێتی رازیبووە بەو مەرجەی تورکیا کە هەژموونی پەکەکە لە زۆنی سەوز کەم بکاتەوە.