کوردستان

دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران

30-08-2023
دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە.

دوای ئەوەی لەسنوری گەڕەكی هەواری شار لەشاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بەدەم دەنگی تەقەكەوە ڕۆشتن و توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتباران تەقەیان پێكردبوو.

لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران ( ع،یـ، ع  - ف، ف، ف ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان