کوردستان

لە تەیراوای هەولێر سێ کرێکار کەوتنە نێو پرۆژەیەکی ئاوەڕۆ و یەکێکیان گیانی لەدەستدا

29-08-2023
لە تەیراوای هەولێر سێ کرێکار کەوتنە نێو پرۆژەیەکی ئاوەڕۆ و یەکێکیان گیانی لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی تەیراوای شاری هەولێر، ئەمڕۆ سێ کرێكار کەوتنە نێو ئاوەڕۆکە، قایمقامی هەولێر دەڵێت، یەکێک لە کرێکارەکان گیانی لەدەستداوە و دووانیان بریندارن.

برزۆ عەبدولواحید، بەرپرسی هۆبەی رزگارکردن لە بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی تەیراوا لە هەولێر، سێ کرێکار کەوتوونەتە نێو چاڵێک و تواندراوە دوو کەسیان رزگار بکرێن و رەوانەی نەخۆشخانەی کراون.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر گوتی "بەهۆی ئەو رووداوەوە، دوو کرێکار بریندار بوون و کرێکارێکیش گیانی لەدەستداوە."

کرێکاری سێیەم، کە گیانی لەدەستداوە بەگوتەی برزۆ عەبدولواحید ، ماوەی 35 بۆ 45 خولەک لە ژێر خۆڵ ماوەتەوە. "کە ئێمە گەیشتینە شوێنی رووداوەکە، دوو کەس رزگارکرابوون، ئێمەش کرێکارەکەی دیکەمان دەرهێنا و رەوانەی نەخۆشخانە کران."

رووداو